عێراق گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا دژی ئێران په‌یڕه‌و ناکات

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران قسه‌ی کرد و وتی: وڵاته‌که‌ی هاوڕێی ئه‌م گه‌ماڕۆیانه‌ ناکات.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومریه‌، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی به‌رانبه‌ر گه‌ماڕۆکانی ئێران دژ به‌ ئێران هه‌واڵی دا.

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند: ئیمه‌ دژی گه‌ماڕۆ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانین و ئه‌زمونی عێراق بووه‌ هۆی لاواز کردنی خه‌ڵک و وڵات، له‌مڕووه‌وه‌ عێراق ته‌ڤڵی گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران نابێت، به‌ڵام پشتیوانی له‌ خه‌ڵک و به‌رژوه‌ندی عێراق به‌ڵێنی ئێمه‌یه‌.

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وتی: له‌ هه‌موو گرووپه‌ سیاسییه‌کانی عێراق داوا ده‌که‌م که‌ به‌ ڕێککه‌وتن سه‌باره‌ت به‌ ده‌وڵه‌ت بگه‌ین و داواکارییه‌کانی خه‌ڵکی عێراق جێبه‌جێ بکه‌ن.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: به‌رپرسانی پێشووی عێراق بۆ ئه‌نجومه‌نی ده‌ستپاکی بانگهێشت کراون و ئێمه‌ ده‌ست له‌ شه‌ڕی دژ به‌ گه‌نده‌ڵکاری هه‌ڵناگرین و لیستێکی نوێ له‌ گه‌نده‌ڵکاران به‌ زوویی بڵاو ده‌که‌ینه‌وه‌.

عه‌بادی جه‌ختی کرد: ڕۆڵی ئایه‌تۆڵا سیستانی و مه‌رجه‌عیه‌تی دینی گرنگه‌ و ڕاگه‌یه‌ندراوی ئه‌وان ڕوو له‌ ده‌وڵه‌ت بۆ دژایه‌تی کردنی گه‌نده‌ڵکاری گرنگه‌.

News Code 20850

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =