٧ گرووپی دەرەکی و ٥ کەسایەتیی ناسراوەی سینەمای ئێران دەچنە مەریوان

بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی فەرهەنگ و ئێرشادی ئیسلامی کوردستان لە ئامادەبوونی زیاتر لە ٧ گرووپی دەرەکی و ٥ کەسایەتیی ناسراوەی سینەمای ئێران لە سێزدەهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەلال قەلعەشاخانی رۆژی شێ‌شەممە لە دانیشتنی هاوبیریی سێزدەهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان کە بە ئامادەبوونی فەرمانداری مەریوان بەڕێوەچوو، لە ناردنی ٥٢٧ بەرهەم و ئایدیا بە نووسینگەی ئەو فێستیڤاڵە هەواڵی دا و وتی: لە قۆناغی یەکەم لەو ژمارەیە بۆ بەشی ئازاد ٨٧ ئایدیا و بەرهەم و بۆ بەشی ئایینی ١٥ ئایدیا و بەرهەم هەڵبژاردراون.

وتیشی: ئەو فێستیڤاڵە پێگەیەکی باڵای لای هونەرمەندانی بواری شانۆی سەرشەقامی ئێران هەیە و بەشداریی بەربڵاوی ئەو هونەرمەندانە سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە.

بەرێوەبەری سێزدەهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان دوا مۆڵەتی ناردنی CDی ئایدیا قبووڵ کراوەکان بە نووسینگەی فێستیڤاڵ ١٠ی گەلاوێژی ئەمساڵ ڕاگەیاند و زیادی کرد: پاش کۆتایی مۆڵەتی ناردنی بەرهەمەکان، ٩٥ گرووپ ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداری لەو فێستیڤاڵە ڕاگەیاندووە.

قەلعەشاخانی لە دەسپێکی پلانی پێداچوونەوە بە ئایدیا و بەرهەمە گەیشتووەکان بە نووسینگەی فێستیڤاڵ هەواڵی دا و وتی: بە پێی پلانە داڕێژراوەکان دەبێ پێداچوونەوەکان تا رۆژی ٢٢ی گەلاوێژ کۆتایی پێ بێت و گرووپگەلی هەڵبژاردراوە بۆ بەشی کۆتایی فێستیڤاڵ تا ٢٥ی گەلاوێژی ئەمساڵ دیاری بکرێن و بناسێندرێن.

بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی فەرهەنگ و ئێرشادی ئیسلامی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا: زیاتر لە ٧ گرووپی دەرەکی لەو خولەی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بەشداری دەکەن کە جگە لەوە ٥ کەسایەتیی ناسراوەی سینەمایی و تەلەڤیزیۆنیی وڵاتیش هاوکات لە گەڵ رۆژانی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵ دەگەنە شاری مەریوان.

ناوبراو یەکەم چالاکییەکانی کردنەوەی بینای پلاتۆی مەریوان، ڕوونوێنی لە پۆستەرەی فێستیڤاڵ، وەڕێخستنی کەرنەڤاڵی شادی لە ئایینی کردنەوەی ئەو مێهرەجانە، ئاگرکردنەوە و پەرەنگ وەشاندن لە شەوی کردنەوە، بانگهێشتی هەواڵنێەانی میدیاگەلی دەرەکی و ناوخۆیی و دابین کردنی تەواو ئیمکاناتی پێویست لە مەریوان بەشێکن لەو پلانانەی کە بۆ باشتر بەڕێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵە لە لایەن بنکەی بەڕێوەبەریی سێزدەهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان لە بەرچاو گیراون.

شایانی باسە، سێزدەهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان لە ماوەی رۆژانی ١٠ تا ١٤ی خەرمانان لە شاری مەریوان بەڕێوە دەچێت.

News Code 20848

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =