هێرشێکی تیرۆریستی لە کوردستان پووچەڵ کرایەوە/ دەستگیری ۶ تیرۆریست

وەزارەتی ئیتلاعات بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە ناساندن و پووچەڵ کردنەوەی دوو هێرشی تیرۆریستیی گرووپە جیایی خوازانە و تەکفیرییەکان لە کوردستان و خووزستان لە لایەن سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ئیتلاعات رایگەیاند لە ئۆپراسیۆنی پووچەڵ کردنەوەی ئەو دوو هێرشەدا ۶ تیرۆریست دەستگیر کرا.

 ئاماژە دراوە کە یەکێک لە گرووپە تیرۆریستییەکان لە هێرشێکدا پەلاماری بنکەیەکی پۆلیسی شاری سەقزی داوە بە نارنجەک کە بە ئاگاداریی پۆلیس هیچ خەسارێکی بە دواوە نەبووە.

 ڕاشگەیێندراوە کە سەربازانی ئیتلاعات لە کوردستان و خووزستان وێڕای دەستگیری ۶ کەس لە تیرۆریستان، ۷ پارچە چەکی کڵاشینکۆف، سێ پارچە یوزی، ۱۷ پارچە دەمانچە و ۸ دەنک نارنجەک، کامێرایەکی بینین لە شەو وڕێژەیەکی زۆر تەقەمەنی دۆزیوەتەوە.

هەروەها ئەوەش ڕاگەیێندراوە کە : پلانی گواستنەوەی وەجبەیەکی چەند سەد پۆندی تەقەمەنی بە ئامانجی تەقاندنەوەی لە ناو وڵات لە لایەن سەربازانی بێ ناونیشان بە هاوکاری سنوورەوان پووچەڵ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەمبارەوە بەردەوامە.

News Code 20846

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =