سوپای سووریا چه‌ندین ئۆپەراسیۆنی لە هاوێری سوەیدا ئەنجام دا

ئۆپەراسیۆنگەلی جودای سوپای سووریا لە لە هاوێری پارێزگای سوەیدا لە ماوەی ٢ رۆژی ڕابردوو، کوژرانی ١٦ تیرۆریستی تەکفیری بە دواوە بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی سانا، سوپای سووریا لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوو ئۆپەراسیۆنگەلێکی جودا و بەربڵاوی لە دژی تێرۆریستانی داعشی لە هاوێری سوەیدا ئەنجام دا.

بە گوێرەی هەواڵەکان لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانە ١٦ تیرۆریستی داعشی کوژران و هەروەها ٦ ئۆتۆمبیلی تەکفیرییەکان لە لایەن سەربازانی سووریاوە کرانە ئامانج و تەقێندرانەوە.

سەرچاوە  سوورییه‌کان ڕاشیانگەیاند کە میحورەکانی باکووری و رۆژهەڵاتی سوەیدا لە ئامانجە سەرەکییەکانی سوپای سووریا لەو ئۆپەراسیۆنانە بووە.

News Code 20845

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =