به‌شداری دوو شانۆی کوردی له‌ فستیڤاڵی مزگه‌وته‌کانی ئێران

دوو شانۆی پۆمپ و چرا له‌ به‌رهه‌م هێنانی حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستان بۆ به‌شی کێبه‌رکێی ۱۳هه‌مین خولی فستیڤاڵی شانۆی سه‌رتانسه‌ری مزگه‌وته‌کان له‌ ئێران هه‌ڵبژێردران.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی حه‌وزه‌ی هونه‌ری، دوو شانۆی پۆمپ و چرا له‌ به‌رهه‌م هێنانی حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستان بۆ به‌شی کێبه‌رکێی ۱۳هه‌مین خولی فستیڤاڵی شانۆی سه‌رتانسه‌ری مزگه‌وته‌کان له‌ ئێران هه‌ڵبژێردران.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ۱۳هه‌مین خولی فستیڤاڵی شانۆی سه‌رتانسه‌ری مزگه‌وته‌کان ڕۆژی ۱۹ گه‌لاوێژ له‌ شاری قه‌زوین به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

له‌م خوله‌ی فستیڤاڵه‌که‌ سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌کانی ۱۲ پارێزگای هورموزگان، بوشێهر، قه‌زوین، ئه‌سفه‌هان، خوراسانی باکووری، چهارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، مازه‌نده‌ران، ئه‌رده‌بیل، گوڵستان، ئازه‌ربایجانی ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان بۆ به‌شی کێبه‌رکێی هه‌ڵبژێردراون که‌ دوو به‌رهه‌می له‌ کوردستانه‌وه‌ به‌شداری ده‌کات.

شانۆی پۆمپ له‌ لایه‌ن سیروس هێمه‌تی ده‌رهێنه‌ری بۆ کراوه‌، چیرۆکی دزینی پۆمپی کولێری مزگه‌وتێکه‌ له‌ لایه‌ن که‌سێکه‌وه‌ که‌ دواجار ڕوون ده‌بێته‌وه‌ دزی نەکراوە و هه‌موو که‌سه‌کان بڕیاری پێشوه‌ختیان داوه‌.

هه‌روه‌ها شانۆی چرا له‌ لایه‌ن محه‌مه‌د ته‌قی حه‌یده‌ری ده‌رهێنه‌ری بۆ کراوه‌، له‌م چیرۆکه‌ش چرایه‌کی گرانی مزگه‌وته‌که‌ ون ده‌بێت و لاینگرانی مزگه‌وته‌که‌ گومان بۆ هاوڕێیه‌کی خۆیان ده‌به‌ن که‌ دزیبێتی به‌ڵام گومان و پێش داوه‌رییه‌که‌یان نادروسته‌ و کابرا سه‌ره‌ڕای هه‌موو بوختانه‌کان که‌ لێی ده‌درێت دزی نه‌کردووه‌ و ته‌نیا توندڕه‌وی و ده‌مارگژی هاوڕێکانی بووه‌ته‌ هۆی بوختان ساز کردن بۆی.

شایانی باسه‌ که‌ هه‌ر ساڵ ئه‌م فستیڤاڵه‌ دینییه‌ له‌ ئێران له‌ ژێر ناوی مزگه‌وته‌کان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت که‌ باسی چیرۆک و به‌سه‌رهاته‌کانی که‌سانی ئیماندار ده‌کات، له‌م ساڵانه‌دا زۆربه‌ی چیرۆکه‌کان باسی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ئیمانداران ده‌بێت خۆیان له‌ بڕیار و پێش بینی پێشوه‌خت و ده‌مارگژی به‌ دوور بگرن.

News Code 20839

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =