ئەبێ بەرژەوەندی ئابووری ئێران دەستەبەر بکەین

دەوڵەتی نیوزیلەند بە پاڵپشتی لە پرسی یەکێتی ئەورووپا بەرانبەر بەرجام، دابینی بەرژەوەندی ئابووری ئێران لە گرەوی بە دی هاتنی ئامانجەکانی رێککەوتنی ناڤۆکییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوزڕوم، وینستۆن پیترز وەزیری دەرەوەی نیوزیلەند، لە میوانداری لە فێدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە هەڵوێستی ناوبراو بەرانبەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران بەرگری کرد و وتی: ئەبێ بە دەستەبەر کردنی ئەوەی کە کۆڵەکەی ئابووری لە درێژەی دابین کردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران دەپارێزرێت، ڕاگرتنی بەرنامەی ناڤۆکی ئێرانیش دابین دەکەین.

بەم حاڵەوە، ناوبراو سەبارەت بە ئەوەی کە ئایا نیوزیلەند بە بەڕێوە بردنی هەر جۆرە یاسایەکی سنووردار کردنەوەی گەمارۆکان پێبەند دەبێت، قسەیەکی نەکردووە و تەنیا بە ئەوەی وت کە دەوڵەتەکەی هەر ئەو جۆرە کە لە گەڵ موگرینی بڕیاری داوە، شێوەی دانوستانی بانکی لێک دەداتەوە.

موگرینیش لەم بارەوە وتی: یەکێتی ئەورووپا ئەو پەڕی هەوڵی خۆیی داوە تا ئێران لە نەرجام بمێنێتەوە و بەرژەوەندی ئابووریەک کە ئەو ڕێککەوتنە بۆ خەڵکی ئێرانی دێنێت، بپارێزرێت چونکوو لە سەر ئەو باوەڕەین کە ئەو پرسە نە تەنیا لە بەرژەوەندی ناوچەکە بەڵکوو تەواوی جیهانە.

News Code 20838

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =