کوردستان ٦۱۰ ملیۆن تۆن سامانی کانگایی هەیە

سەرۆکی ڕێکخراوی پیشە، کانگا و بازەرگانی کوردستان وتی: ٦۱۰ ملیۆن تۆن سامانی کانگایی لە کوردستان هەیە و بۆ بەهرە بردن لێی ۳۹۱ مۆڵەتی دەرهاوردن بەخشراوە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محەمەد دەرەوەزمی لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی پارێزگای کوردستان وتی: کوردستان لە ڕووی سامانی کانگا و زەوی حاڵەتی جیاواز و تایبەتی هەیە. تاکوو ئێستە ۱٨ جۆر مادەی کانگایی وەک پۆلی مێتال، مس، سورب، ڕوح، زێڕ، ئاسن و چه‌ندین جۆر بەردی مەڕمەڕ لە کوردستان دۆزراوەتەوە.

ئەو زیادی کرد: ٦۱۰ ملیۆن تۆن سامانی کانگاکانی کوردستانە کە ۳۹۱ مۆڵەتی دەرهاوردنیان بۆ بەخشراوە و ساڵانە ۲۰ ملیۆن تۆن دەردێنێت. تاکوو ئێستە تەنیا دوو مۆڵتی دەرهاوردن بە زێڕ دراوە.

دەرەوەزمی وتی: لە کانگای ساریگۆنی زیاتر لە پێنج ملیۆن تۆن بەرد دەردێنرێت کە دەبێتە ۷ تۆن لە ساڵدا. بەم کارە کوردستان لە ڕووی بەرهەم هێنانی زێڕ لە هەموو ئێران دەبێتە یەکەم. شاری سەقز یەکێکە لە کانگاکانی زێڕی ئێران کە کاری پشکنینی نوێی تێدا دەکەین.

ئەو هەروەها ئاماژەی دا: بەردی ئاسن یەکێکی دیکە لە کانگا دەوڵەمەندەکانی کوردستانە کە تاکوو ئێستە مۆڵەتی دەرهاوردنی ۷٥ ملیۆن تۆنی دراوە، سەرجەم ۲۰۰ ملیۆن تۆن سامانی بەردی ئاسنی کوردستانە. هەموو ئەمانە دەبێتە هۆی ڕەخستنی هەلی کار لە کوردستان.

سەرۆکی ڕێکخراوی پیشە، کانگا و بازەرگانی کوردستان وتیشی: ئامانجی ئێمە بەرهەم هێنانی ۲.٥ ملیۆن تۆن کۆنساترە و گەندالە و یەک و نیو تۆن پۆڵایە. هەروەها بەرهەم هێنانی سیلیس بە سامانی ۱۲ ملیۆن تۆن لە سەقز و باریت بە سامانی یەک ملیۆن تۆن لە مەریوان دەستی پێ کردووە.

News Code 20837

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =