یەکەمایەتی یەپەگە ئازادی عەفرینە

پۆڵات جان فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) لە ناوچەی باشووری دیرەزور وێرای ڕەخنەگرتن لە لێدوانەکانی فەرماندەی گشتیی یەپەگە، ڕایگەیاند: یەکەمایەتیی ئێمە عەفرینە نەک جێیەکی دیکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی زەڕنیووز، پۆڵات جان فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) لە دوای لێدوانەکانی سیپان حەمۆ فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG) سەبارەت بە ئامادەیی ڕەوانە کردنی هێزکانی ئەو یەکینەیە بۆ باشووری سووریا و ناوچەی سوەیدا، ڕایگەیاند: یەکەمین و گرینگترین یەکەمایەتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و یەپەگە ئازادی عەفرینە نەک جێیەکی دیکە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: عەفرین لە هەر شتێکی دیکە گرینگترە. ئازادی عەفرین و گەڕاندنەوەی عەفرینییەکان بۆ سەر ماڵ و زێدی خۆیان، یەکەمین و گرینگترین ئەرکی ئێمەیە. تەنانەت لە دانوستان و ڕێککەوتنەکانمان لە گەڵ لایەنەکانی دیکە جەختمان لە عەفرین وەک یەکەمایەتیی حاشا هەڵنەگری خۆمان کردووە.

شایانی باسە، سیپان حەمۆ فەرماندەی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی گەڵ (YPG) لە لێدوانێکدا وتبووی: ئامادەی ڕەوانە کردنی هێز بۆ باشوور و بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەی سوەیدا ئامادەین.

News Code 20836

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =