هەوڵ دەدەین سوودی ئابووری بەرجام بگاتە گەلی ئێران

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا دەڵێت سەقامگیری بازرگانی یەکێتی و دابینی سوودە ئابوورییەکانی بەرجام لە یەکمایەتییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر نیوزڕوم، فێدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا کە لە درێژەی سەفەری ئاسیای ڕۆژهەڵاتی خۆی بۆ قسە کردن لە سەر پرسی ئەمنیەتی چووەتە نیوزیلەند، ڕۆژێک پاش گەڕانەوەی گەمارۆ دژی ئێرانییەکانی واشنتۆن، جەختی لە سەر پاراستنی رێککەوتنی ناڤۆکی ئێران وێڕای چوونە دەرەوەی ئەمریکا کرد.

ناوبراو وتی: بنەڕەتی کاری پاراستنی سەربەخۆیی بازرگانی یەکێتی ئەورووپا و هێنانە دی مەبەستی سەرەکی بەرجام لە سەر دابینی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ئێران لە باتی پێبەند بوون بە بەڵێنە ناڤۆکییەکانە.

موگرینی درێژەی دا: ئەو پەڕی هەوڵی خۆمان دەدەین تا ئێران لە بەرجام بمێنێتەوە و بەرژەوەندی ئابووری کە ئەو ڕێککەوتنە بۆ خەڵکی ئێرانی هێناوە، بپارێزرێت چونکوو لە سەر ئەو باوەڕەین کە ئەو پرسە نە تەنیا لە قازانجی ئاسایشی ناوچەکە بەڵکوو هەمووی جیهانە.

News Code 20835

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =