چاوەروانیی کوردەکان لە دیمەشق

سەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی کوردی سووریا (PYD) دەڵێت کوردەکان هیچ هێڵێکی سووریان لە دانوستان لە گەڵ دیمەشق نەبووە، بەڵام هێزەکانی خۆبەرگری، ناوەندسڕینەوە، فەرهەنگ، زمان و ڕاهێنان بەشێکن لە پڕۆژەکانی ئێمە بۆ سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەلمانیتۆر لە ڕاپۆرتێکدا ڕوانییە دیداری حەوتەی ڕابردووی کوردەکانی سووریا و دەوڵەتی ناوەندیی ئەو وڵاتە لە دیمەشق بۆ گفتوگۆ لەبارەی چارەسەریی ئاشتی خوازانەی ناکۆکییەکانی نێوانیان و چۆنیەتی ئیدارەی ئەو وڵاتە بە تایبەت ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکان لە پاش ٧ ساڵ شەڕ و وەیرانیی سووریا.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ساڵح موسلیم، سەرۆکی پێشووی پەیەدە لە هەڵسەنگاندنی خولی یەکەمی دانوستانەکان لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندیی، بە ئەلمانیتۆری ڕاگەیاند کە هیچ جۆرە پێشمەرجێک لە لایەن هەر دوو لاوە لە ئارادا نەبووە و لایەنەکان زیاتر بە مەبەستی ناسینی یەکتری، لێکدانەوەی ڕاوبۆچوونی بەرامبەر و متمانەسازی دانوستانیان کردووە. پرسە گرینگەکان نەخراوەتە ڕوو و هەر دوو لا بڕیاریان داوە بۆ پێکهێنانی کۆمیتەگەلێک، بەڵام کات و شوێنی خولی دووهەمی دانوستانەکان هێشتا دیاری نەکراوە.

بە وتەی ساڵح موسلیم، خولی یەکەمی گفتوگۆی کۆمیتەکان سەبارەت بە پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک و مادەی ١٠٧ی دەستووری سووریا سەبارەت بە ئیدارەی خۆجێی بووە و جەختی کرد: بە پێچەوانەی دەنگۆکان، دەوڵەتی ناوەندی هیچ داخوازییەکی ١٢ بڕگەیی لە لایەنی بەرامبەر داوا نەکردووە و بە هۆی نەبوونی متمانەی بەرامبەر، هیچ قسەیەک سەبارەت بە حەسەکە، ڕەقە و دیرەزور نەکراوە.

ناوبراو سەبارەت بە پڕۆژەی ئەنجومەنی دیموکراتیکی کورد – عەرەبی سووریا بۆ دانوستانەکانی دیمەشق وتی: ئێمە پڕۆژەی خۆبەڕیوەبەریی دیموکراتیکی ناناوەندگەرانەمان لە گەڵ یاسا و دامەزراوەگەلی هاوپەیوەند ی ئامادە کردووە و دەمانەوێ لە تەواو سووریادا جێبەجێ بکرێت.

سەرۆکی پێشووی پەیەدە لەبارەی هەڵوێستی دیمەشق هەمبەر بە پڕۆژەی هاوبەشی کورد – عەرەبی باکووری سووریا، وتیشی: دانیشتنەکە زیاتر بۆ نیشان دانی نیازپاکی بووە. کەچی لە ئێستادا لایەنەکان هەوڵ دەدەن بە دەسەڵاتی چەک و هێز پێش کەون. لام وایە هێشتا زەینییەتی ڕژیم نەگۆڕاوە و ئێمە نازانین چ شتێک بۆتە هۆی بانگهێشتی کرانی ئێمە لە لایەن ئەوانەوە. ئەمە یەکەم جارە کە شتێکی ئاوا ڕوو دەدات و ئێمە بە هۆشیارییەوە دەچینە پێش و تەنانەت نازانین کە ئایا ئەگەری متمانەسازیی بەرامبەر هەیە یان نا؛ سەردەکەوین یان شکست دەهێنین. هەموو ئەمانە دەروەستی بە لایەنی بەرامبەرەوە هەیە.

ساڵح موسلیم جەختیشی کرد: کوردەکان هیچ هێڵێکی سووریان لە دانوستان لە گەڵ دیمەشقدا نییە، بەڵکوو ئێمە "سیستەمێکمان هەیە، هێزی خۆبەرگرانە، ناناوەگەرانە، فەرهەنگ، زمان و ڕاهێنان بەشێکن لە پڕۆژەکەی ئێمە، بەڵام لایەنی بەرامبەر ڕەق و ناخۆڕێکخەرن.

ناوبراو بە ئاماژە بە نادیار بوونی کاتی بە ئەنجام گەیشتنی دانوستانەکان، زیادی ناوەند سڕینەوە دەتوانێ قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ بێت و ئەو ڕەوتە ڕەنگە ٦ تا ٢ ساڵ بخایێنێت.

ساڵح موسلیم سەبارەت بە دەنگۆی داکۆکی و تەرکیزی ڕووسیا یان مەک گۆرک بە کوردەکانی سووریا بۆ دانوستان لە گەڵ دیمەشق، ڕوونی کردەوە: ئێمە بۆ چوونە دیمەشق مۆڵەتمان لە کەس وەرنەگرت. دیارە ڕووسیا و ئەمریکا پێشوازیان لەو هەنگاوە کردووە، بەڵام بڕیاردان سەبارەت بە پرسە سیاسییەکان لە لایەن ئێمەوە گیراوە. ئەوان ڕەنگە تەنیا سەبارەت بە ئەنجامی دانوستانەکان پرسیارمان لێ بکەن. دیارە لەو دانوستانانەدا ئێمە سەبارەت بە هەموو شتێک تەنانەت لەبارەی خزمەتکاریی گشتی، نووسینگەی پۆستی و هتد گفتوگۆ دەکەین.

سەرۆکی پێشووی پەیەدە ڕۆڵی تورکیا لە گۆڕانکارییەکانی سووریای تێکدەرانە وەسف کرد و ڕایگەیاند: تورکیا نایەوێ قەیرانی سووریا چارەسەر بێت. قەیرانی سووریا لە لایەن تورکیاوە تەشەنەی پێدرا، کەواتە ئاشتەوایی و ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و دیمەشق دوای ئەو هەموو وێرانگەرییە نامومکینە.

ڕاشیگەیاند: ئێمە تەنیا سەبارەت بە پرسی کوردەکانی سووریا لە گەڵ دیمەشق دانوستان ناکەین، بەڵکوو لە دانوستانەکان پەیجۆری پرسی باکووری سووریاین و نازانین هەڵوێستی دەوڵەتی ناوەندی چ دەبێت.

News Code 20834

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =