هاوپەیمانی گەورەتر لە پەرلەمانی عێراق تا کۆتایی ئەم مانگە پێک دێت

نوێنەری پێشووی پەرلەمانی عێراق پێش بینی کرد کە تا کۆتایی ئەم مانگەی زایینی هاوپەیمانی گەورەتر بۆ پێکهێنانی دەوڵەت لە عێراق دەناسریت.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە وەتەن نیوز، عەلی بەدیری نوێنەری پیشووی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ رایگەیاند کە لە کۆتایی ئەم مانگە هاوپەیمانی گەورەتر لە پەرلەمان بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتووی عێراق ڕادەگەیێندرێت.

بەدیری وتی کە ئەو هاوپیەمانییە بە بەشداری سائیرۆن بە ڕێبەرایەتی موقتەدا سەدر و ڕەوتی حیکمە بە ڕێبەرایەتی عەمار حەکیم پێک دێت.

ناوبراو سەبارەت بە بژاردەکان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیری وتیشی ئەو بژاردانە پاش ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی تەواو دەبن و جەختی کرد کە شێوەی پێک هاتنی دەوڵەتی نوێ وەکوو خولەکانی پێشوو نابێت و هەر بۆیە بڕێک لایەنە سیاسییەکان دەبنە لایەنی دژبەر.

ئەمە لە حالێکدایە کە کاری ژماردنەوەی دەستی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هاتووە و گومانەکان باس لە ئەوە دەکەن گۆڕانێکی بنەڕەتی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە ڕووی نەداوە.

News Code 20832

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =