موساد هۆکاری تیرۆری زانایه‌کی ناڤۆکی سووریایه‌

لێکۆڵه‌رێکی ئیسڕائیل ڕایگه‌یاند که‌ تیرۆری عه‌زیز ئه‌سبه‌ر، زانا سوورییه‌که‌ ناتوانێت کاری دژبه‌ره‌ سوورییه‌کان بێت، به‌ڵکوو کاری ڕێکخراوی سیخۆڕی زایۆنییه‌کانه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌له‌ستین، ڕوونین پراگمان ڕایگه‌یاند که‌ هه‌واڵگری ئیسڕائیل زانیاری زۆریان له‌ سه‌ر ئه‌و ناوه‌نده‌ هه‌یه‌ که‌ عه‌زیز ئه‌سبه‌ر کاری تێدا ده‌کات. تیرۆری ئه‌م زانا سوورییه‌ به‌ ده‌ستی موساد ئه‌نجام بووه‌.

ئه‌و به‌ ڕۆژنامه‌ی یه‌دیعوت ئاحارانۆت وتی: ئه‌سبه‌ر له‌ ناوه‌ندێکی زانستی سووریا کاری ده‌کرد که‌ له‌ ساڵی ۱۹۷۱وه‌ کراوه‌ته‌وه‌ و هه‌واڵگری ئه‌مریکا و فه‌ڕه‌نسا تێگه‌یشتبوون که‌ ئه‌مه‌ ناوه‌ندێکی ئه‌منی سووریایه‌.

پڕاگمان ئاماژه‌ی دا: ئه‌سبه‌ر پێشتریش له‌ چه‌ندین هێرش گیانی ڕزگاری ببوو که‌ له‌ لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه‌ ئه‌نجام ببوو. ئه‌م تیرۆره‌ نیشانی دا که‌ نه‌ک ناوه‌ندە ناڤۆکییه‌کان که‌ ته‌نانه‌ت زاناکانی ناڤۆکی سووریاش ده‌بنه‌ ئامانجی موساد.

ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ تیرۆری دوو زانای ناڤۆکی ئێران به‌ ناوی محه‌مه‌د زه‌واری و فادی به‌تش و ڕفاندنی زه‌رار سیسی له‌ ئۆکراین بۆ فه‌له‌ستینی داگیرکراو کرد.

یواف لیمۆر، شاره‌زایه‌کی دیکه‌ی زایۆنییه‌کان وتی: ئیسڕائیل له‌ دواین قۆناغی شه‌ڕی سووریا بۆ تیرۆر و بۆردمانی زانایانی سووریا که‌ڵک ده‌بات، ئەسبەر هیچ کێشه‌یه‌کی بۆ گرووپه‌ دژبه‌ره‌کانی سووریا نه‌بووه‌، به‌ڵام چون کاری له‌ سه‌ر مووشه‌ک ده‌کرد ده‌توانێت کاری موساد بێت.

News Code 20828

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =