کوردستان بووه‌ پاڵەوانی فری فایتینگی ئێران

یانه‌ی کوردستان له‌ کێبه‌رکێ سه‌رتانسه‌رییه‌کانی فری فایتینگی (شه‌ڕی ئازاد) ئێران به‌ ۱۰ میدالیای زێڕ و ۵ زێو و ۳ بڕۆنز بووه‌ پاڵەوانی ئێران.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی ئیداره‌ی وه‌رزش و لاوانی کوردستان، کێبه‌رکێی سه‌رتانسه‌رییه‌کانی فری فایتینگی (شه‌ڕی ئازاد) ئێران به‌ پاڵەوانیی یانه‌ی کوردستان کۆتایی پێهات.

له‌م کێبه‌رکێیانه‌ که‌ ڕۆژانی ۱۴ و ۱۵ی گه‌لاوێژ به‌ڕێوه‌ چوو، وه‌رزشوانانی سه‌رتانسه‌ری ئێران له‌ ته‌مه‌نی مێرمنداڵان، لاوان و گه‌وره‌ساڵان به‌شداریان کردبوو.

له‌ کۆتایی ئه‌م کێبه‌رکێیانه‌، یانه‌ی کوردستان به‌ ۱۰ میدالیای زێڕ و ۵ زێو و ۳ بڕۆنز له‌ پله‌ی یه‌که‌م ڕاوه‌ستا، یانه‌کانی تاران و ئازه‌ربایجانی ڕۆژهه‌ڵات بوونه‌ دووهه‌م و سێهه‌م.

مه‌هدی مه‌حموودیان، شاهۆ شه‌ریف زاده، پویا جه‌به‌روتی، یوونس میرزاپوور، موبین به‌هرامی، محه‌مه‌د جه‌وشه‌نی، مێهران حسه‌ین زاده، مێهران جه‌لالی، سارۆ که‌سنه‌زانی و سه‌رۆک ئه‌مینی مێدلیای زێڕیان بۆ یانه‌ی کوردستان مسۆگر کرد.

هه‌روه‌ها محه‌مه‌د ڕه‌حمه‌تی، کارۆ زه‌یتونی، ئارشام مسته‌فه‌وی، سینا سه‌عیدی و دانیال سلێمانی میدالیای زێویان به‌ ده‌ست هێنا و ئه‌رشیا که‌سنه‌زانی، محه‌مه‌د حه‌سن زاده و سیاوش ڕه‌حمانی زاده‌ش میدلیای بڕۆنیزیان بۆ کوردستان مسۆگر کرد.

شایانی باسه‌ که‌ یانه‌ی کوردستان له‌ لایه‌ن سه‌هه‌ند سید و مه‌هدی مه‌حموودیان سه‌رپه‌ڕه‌شتی و ڕاهێنه‌ری ده‌کرا.

News Code 20827

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =