جیهان چاوه‌ڕوانی نه‌وتی ۹۰ دۆلاری بێت

ڕاوێژکارێکی بازاڕی نه‌وت وتی: نیگه‌رانی بازاڕه‌کانی جیهان له‌ گه‌ماڕۆی نه‌وتی ئێران ده‌توانێت ببێته‌ هۆی په‌ڕینی بازاڕ و نرخی نه‌وت به‌ ۹۰ دۆلار له‌ به‌رمیلێکدا بگات.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، گه‌ماڕۆکانی سه‌ر ئێران، به‌ ئه‌گه‌ری زۆر کێشه‌ بۆ فرۆشی نه‌وتی ئێران ساز ده‌کات و ده‌توانێت ببێته‌ هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی نه‌رخه‌کان.

ڕۆژی سێ شه‌مه‌ له‌ یه‌که‌مین خولی گه‌ماڕۆکان ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران جێبه‌جێ کرا و سه‌خت ترینه‌کانی گه‌ماڕۆی نه‌وتی ئێرانه‌ که‌ سه‌ره‌تای مانگی نۆڤامبه‌ر ده‌ست پێ ده‌کات.

ئاڕمیتا سن، ڕاوێژکاری بازاڕی سپاکتێس له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سی ئێن ئێن وتی: هه‌رچی له‌ گه‌ماڕۆکان نزیک تر ده‌بینه‌وه‌ ئه‌گه‌ری به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتیش زیاتره‌ و ڕه‌نگه‌ به‌ ۸۰ دۆلار یان ته‌نانه‌ت ۹۰ دۆلاریش بگات، به‌ڵام ده‌بێت ببینین که‌ ئێران تاکوو چ ڕاده‌یه‌ک ناتوانێت نه‌وتی خۆی هه‌نارده‌ بکات.

نرخی نه‌وتی برێنت ڕۆژی سێ شه‌مه‌ له‌ نزیک ۷۴ دۆلار بوو، نه‌وتی ئه‌مریکا ۶۹ دۆلار بوو.

ئه‌و ڕاوێژکاره‌ وتی: زۆربه‌ی خه‌ڵک لایان وایه‌ که‌ چین ده‌توانێت هه‌موو نه‌وتی خاوی ئێران بکڕێت. به‌ڵام چین وتوویه‌تی ڕه‌نگه‌ ئێمه‌ هاورده‌ کردن له‌ ئێران که‌م نه‌که‌ینه‌وه‌ به‌ڵام زیادیشی ناکه‌ین. که‌واته‌ به‌شێکی زۆری نه‌وتی خاوی ئێران هه‌نارده‌ ناکرێت و جێگه‌ی له‌ بازاڕ خاڵی ده‌بێت و ئه‌مه‌ش به‌ مانای به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وته‌.

گه‌ماڕۆ نوێکانی ئه‌مریکا به‌ ئه‌گه‌ری زۆر هه‌نارده‌ کردنی نه‌وت ڕووبه‌ڕووی کێشه‌ ده‌کات، دواین جار که‌ ئه‌مریکا نه‌وتی ئێرانی گه‌ماڕۆ دا، نیوه‌ی نه‌وتی ئێران له‌ هه‌نارده‌ کردن ڕاوه‌ستا و به‌ ۲.۴ ملیۆن به‌رمیل له‌ ڕۆژدا گه‌یشت.

زۆربه‌ی شاره‌زایانی نه‌وت لایان وایه‌ که‌ ئه‌م جاره‌ کاریگه‌ری نه‌رێنی گه‌ماڕۆکان به‌ سه‌ر هه‌نارده‌ کردنی نه‌وتی ئێران که‌متر ده‌بێت و ئێران ته‌نیا نیوه‌ی ڕابردوو هه‌نارده‌ کردنی نه‌وتی خۆی له‌ کیس ده‌چێت.

News Code 20825

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =