لێدوانی زەریف سەبارەت بە گرینگی نەدانی ئەمریکا بە ژیانی مرۆڤەکان

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد: ڕۆڵی سەربازی ئەمریکا وەک گرنگ نەبوونی ژیانی مرۆڤەکان بۆ ئەم وڵاتە بە هیچ لەونێک کۆتایی پێ نەهاتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەروەی ئێران لە تویتێکدا نووسی: لە وەها ڕۆژێک لە ساڵی ۱۹٤٥ی زاینی ئەمریکا بووە یەکەمین و تەنیا وڵات لە جیهان کە بۆمبی ناڤۆکی بە کار هێنا، ئەویش لە دژی خەڵکی سڤیل و شارنشین کە سەرباز نەبوون.

زەریف درێژەی دا: ۷۳ ساڵ دواتر هەر ئەم وڵاتە بەردەوام هەنبانەی ناڤۆکی خۆیی پەرە پێ ئەدا و لە جێبەجێ کردنی پەیمانی ئێن پی تی نەتەوە یەکگرتووەکان خۆی دەدزێتەوە.

ئەو لە کۆتایی پەیامەکەی خۆیda جەختی کرد: ڕۆڵی سەربازی ئەمریکا وەک گرنگ نەبوونی ژیانی مرۆڤەکان بۆ ئەم وڵاتە بە هیچ لەونێک کۆتایی پێ نەهاتووە.

شایانی باسە ئەمریکا لە کۆتایی شەڕی جەنگی جیهانی دووهەم بۆ یەکەمجار بۆمبی ناڤۆکی بە سەر دوو شاری هیرۆشیما و ناکازاکی تەقاندەوە.

News Code 20821

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =