ده‌نگدانه‌وه‌ی قسەکانی ڕۆحانی لە مێدیاکانی جیهان

قسەکانی شەوی ڕابردووی سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوی ئێران لە مێدیاکانی جیهان و ئەمریکا ڕەنگدانەوەی زۆری هەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، چەند کاتژمێر دوای لێدوانی سەرۆک کۆماری ئێران لە تەلەفیزیۆنی ئێران مێدیاکانی جیهان هاوکات لەگەڵ بڵاو کردنەوەی قسەکانی‌سەرۆک کۆماری ئێران، سەبارەت بە داهاتووی پەیوەندی ئێران و ئەمریکا بابەتیان بڵاو کردەوە.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە وڵامی نەخێری ڕۆحانی بە داوای دانوستانی دۆناڵد ترامپ بووە مانشێتی  سه‌ره‌کی مێدیاکانی ئەمریکا.

سی ئێن ئێن ئاماژەی دا کە ئێران ئامادەیە هەر کات و لە هەر شوێنێک بێت دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بکات، بەڵام لە زاری ڕۆحانی تیتری لێدا: کەسێک کە داوای دانوستان لە تاران دەکات لە هەموو ڕێکەوتنە نێونەتەوەییەکان کشاوەتەوە.

بەم پێیە ڕۆحانی داوای لە ئەمریکا کرد کە ئەگەر بەڕاستی لە دوای دانوستانە گەماڕۆکانی دژ بە ئێران لا ببات، وەک ڕۆحانی ئاماژەی دا ترامپ وەک کەسێک وایە چەقۆیەکی بەدەستەوە بێت و بڵێت بە گفتوگۆ بەکەین، کەسێک لە دوی گفتوگۆ بێت چەقۆ ناگرێت بەدەستیەوە.

کاناڵی ئێن بی سیش تیتری لێدا: ئێران داوای لێبوردنی ئەمریکا بە هۆی گەماڕۆکانی ڕابردوو دەکات. بەم پێیە ئەمریکا گەماڕۆکانی لا ببات و داوای لێبوردن بکات تاکوو دانوستان بکرێت.

گۆڤاری گرنگی هەیل نووسی: ڕۆحانی لابردنی گەماڕۆکانی کرد بە مەرج بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا. ئەم مێدیایە کە نزیک لە کۆنگرێسی ئەمریکایە لە زاری ڕۆحانی زیادی کرد: من پێش مەرجم نییە، ئەگەر ئەمریکا ئامادەیە، ئێمە ئامادەین سەبارەت بە باجی دەستێوەردانەکی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی ئێران دانوستان بکەین.

ئاژانسی فەرمی ئاڵمانیاش ئاماژەی بە پێبەند بوونی ئێران بە بەرجام کرد و لە زاری ڕۆحانییەوە نووسی: ئێمە سەرەڕای گەماڕۆکانی ئەمریکا بە جیهان نیشانمان دا کە پێبەندین بە بەڵێنەکانی خۆمان و ڕێککەوتنی ناڤۆکی.

ڕۆحانی هەروەها پێشوازی کرد لە سیاسەتی ئەورووپا لە دژی هەنگاوە یەکلایەنەکانی ئەمریکا و جەختی کرد: ئێران چاوەڕوانی هەنگاوی ڕوون و جدی ئەورووپایە.

ڕۆحانی هەروەها باسی بەڵێنی ڕووسیا و چین بۆ کڕینی نەوتی ئێرانی کرد.

ئاژانسی فەڕانساش لە زاری ڕۆحانی تیتری کرد: ئەمریکا ڕاستگۆ نییە و دەگەڕێتەوە بۆ بەرجام. ئەمریکا گەر لە دوای دانوستانە با بگەڕێتەوە بۆ بەرجام.

ئەو جەختی کرد: ئەمریکا تەنیا بەم کارە دەتوانێت نیشان بدان کە بەڕاستی لە دوای دانوستانە. کشانەوە لە بەرجام و سەپاندنی گەماڕۆکان و داوای دانوستان کردن پێکەوە هیچ مانایەکی نییە.

ئاژانسی ڕاشا تودەی ڕووسیاش لە زاری ڕۆحای نووسی: دانوستان لەگەڵ ئەمریکا سەرەڕای بوونی گەماڕۆکان مانایەکی نییە. 

ئەم مێدیایە ئاماژەی دا کە ڕۆحانی وتوویەتی ئەمریکا لە دوای شەڕی دەروونی لەگەڵ ئێرانە. ئامانجی داوا کردنی دانوستانی ئەمریکا بۆ ناوخۆیە و لە دوای دروست کردنی نا ئارامی لە ئێرانن.

واشنتۆن تایمز لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: ڕۆحانی دانوستان لەگەڵ ترامپی ڕەت کردەوە و گەماڕۆکانی ئەمریکای بە سیاسی وەسف کرد.

ئەو ڕۆژنامە ئاماژەی دا کە سەرۆک کۆماری ئێران ئەمریکا بە کشانەوەی نایاسایی لە بەرجام تاوانبار کردووە کە لێدوانەکانی ترامپ بۆ ناوخۆی ئەمریکایە و لە دوای ئاژاوەگێڕی لە ناوخۆی ئێرانە.

کاناڵی ئەلجەزیەرەش لە زاری ڕۆحانی نووسی: ئێران ناتوانێت لە حاڵێکدا گەماڕۆ دراوە لەگەڵ ئەمریکا دانوستان بکات.ترامپ بە گەڕانەوە بۆ بەرجام بیسەڵمێنێت کە لە ڕاستگۆیە لە دانوستان کردن.

ڕۆحانی زیادی کرد: تاکوو ئەو کاتەی ئێران لە ژێر سێبەری گەماڕۆکان بێت ناتوانێت بە دۆناڵد ترامپ بڕوا بکات.

ئاژانسی ڕۆیترز قسەکانی ڕۆحانی وەک ڕەت کردنەوەی داواکاری ئەمریکا بۆ دانوستان ناو برد. ئەم ئاژانسە لە زاری ڕۆحانییەوە نووسی: ئەمریکا لە بەرجام کشاوەتەوە و گەماڕۆکانی سەپاندەوە و لە لایەکی دیکەوە داوای دانوستان لە ئێران دەکات. ئەم قسانە تەنیا بۆ ناوخۆی ئەمریکا و لاینگرەکانی ترامپ.

بەم پێیە ڕۆحانی وەک بەرپرسانی دیکەی ئێران جەختی کرد کە داواکاری ترامپ بایەخی نییە و دژی گەماڕۆدانی ئێرانە.

هەروەها ئاژانسی شینهۆڤای چین لە زاری ڕۆحاۆییەوە نووسی: ئێران پێبەند بووە بە بەرجام. هاوکات سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند ڕووبەڕووی هەنگاوەکانی ئەمریکاش دەبنەوە.ڕۆحانی جەختی کرد کە کارێک دەکەن ئەمریکا بە هۆی کشانەوە لە بەرجام وانەیەکی باش وەربگرێت و قەت لە بیری نەکات.

News Code 20819

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =