ئەمریکا ڕاست بێژ نییە/ ئێران هەمیشە پێشوازی لە دانوستان دەکات

سەرۆک کۆماری ئێران وتی : ئەمریکا ڕاست ناکات و بەڵێنەکانی پێشێل کردووە و ئەگەر درۆ نەکات ئێران هەمیشە پێشوازی لە گفتوگۆ دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, حەسەن ڕۆحانی , سەرۆک کۆماری ئێران ئێستا لە دیمانەیەکی ڕاستەوخۆدا لە تەلەفزیۆن لەگەڵ گەلی ئێراندا قسەی کرد.

ئەمریکا لە ئەنجامی دانوستانەکان کشایەوە

سەرۆک کۆمار وتیشی: لە ماوەی دوو ساڵ بەردەوام دانوستانمان بووە و گەیشتە ئەنجامێژ کە ئەمریکییەکان کەم تا زۆر پێڕەویان لێ دەکرد و لایەنەکانی دیکە بە تەواوەتی پێی پابەند بوون. کەسێک کە پاگەندە دەکات کە حەزی لە دانوستانە، دەبێ بزانێت ە دانوستان بنەماگەلێکی هەیە و هەر خۆی لە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان لە پاریس تا ڕێککەوتنگەلی بازرگانی چۆتە دەرێ. کەواتە بەردەنگی ئەو قسانە دەوڵەتی ئێران نییە.

هاوکاتبوونی گەمارۆ و دانوستان بێ مانایە

سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند: هاوکاتبوونی گەمارۆ و دانوستان ح مانایەکی هەیە؟ وتەکانی ترامپ یان بە مەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردنی و مەسرەفی ناوخۆییە یان بە مەبەستی وەڕێخستنی شەڕی دەروونی لە دژی خەڵکی ئێران و ئاژاوەنانەوە دەکرێت.

ڕاشیگەیاند: ئێمە تەنانەت لە دەولەتی نوێشدا لە گەڵ دەوڵەتی ئەمریکا دانوستانمان کردووە و لە پەراوێزی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وەزیرانی دەرەوەی ۱+۵ بە ئامادەبوونی تەیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا، لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران دانوستانیان کردووە.

ترامپ و دەوڵەتەکەی لە دانوستان چوونەتە دەرێ

ڕۆحانی بە ئاماژە بە پشت کردنی ترامپ و دەوڵەتەکەی لە دانوستان، جەختی کرد: کارێ کە ئەو دەیکات، کارێکە لە دژی گەلی ئێران و بەرژەوەندیی نیشتمانی ئێران و ئەگەر ڕاستگۆ بێت، ئێران پێشوازی لە دانوستان دەکات.

ناوبراو پێداگریی کرد لە نەبوونی پێشمەرج لە لایەن دەوڵەتەکەیەوە بۆ دانوستان لە گەڵ ئەمریکا و وتی: ئەگەر ئەمریکا ئامادەیە سەبارەت بە شێوەی پێدانەوەی غەرامەکانی لە ساڵی ١٣٣٢ تا ئێستا بە ئێران دانوستان بکات، ئێمە ئامادەین بۆ ئەوەی ببینین کە چۆن ئەو غەرامەیە دەداتەوە. ئەمریکا قەرزداری گەلی ئێرانە و لەوبارەیەوە دەبێ داوای لێبوردن بکات.

سەرۆک کۆمار سەبارەت بە هەلومەرجی چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام و هەڵوێستی ئەورووپییەکان ڕایگەیاند: ئەمریکا سەرەتای بە دوای ئەوەوە بوو کە وڵاتانی پێنج کۆ یەک لە گەڵ خۆی بخات و هەر بۆیە رۆژی ٢٢ی بەفرانبار داوای لە هاوپەیمانانی کرد کە پێکەوە دانوستانێکی دیکە سەبارەت بە بەرجام دەست پێبکەن، کە لەو هەوڵەیدا شکستی هێنا و هەر بۆیە بە تەنیایی لە بەرجام چووە دەرێ.

ئەورووپییەکان بەرەنگاری یەکەم هەنگاوی ترامپ بوونەوە

حەسەن ڕۆحانی لە درێژەدا بیری هێنایەوە: ئێمە دەسکەوتێکمان لە بەرجامدا هەیە کە هەمان بڕیارنامەی ٢٢٣١یە و بانگهێشتی وڵاتانی جیهانی دەکەین کە پاڵپشتی لە بەرجام بکەن و وەک بەڵگە و پەیمانێکی نێودەوڵەتی لە ئەنجومەنی ئاسایش لێی بڕوانن. ترامپ دەیەویست تەواو دەسکەوتەکانمان لێ زەوت بکات و ئێمە ناچار لە چوونەدەر لە بەرجام بکات، بەڵام لەو هەوڵەشیدا شکستی هێنا و ئەوڕو دەبینین لە گەڵ داسەپانی گەمارۆکان، ئەورووپا لە بەرامبەریدا وەستاوە و یاسای داخستنی گەمارۆکانی ڕاگەیاندووە.

ئەورووپا دەبێ پلانێک بۆ قەرەبووکردنەوەی گەمارۆکان داڕێژێت

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆ لە سەرتاسەری جیهاندا تەنیا نین و جگە لە چەند وڵاتێک، وڵاتانی دیکە ئێران وەک وڵاتێکی پابەند و بەڵێن‌دار دەناسن، زیادی کرد: مۆڵەتێک کە دیاریمان کرد بریتی بوو لەوەی کە ئەوانی دیکە واتە ٥ وڵاتی دیکەی ڕێککەوتنەکە، هەوڵی قەرەبووکردنەوە و پاراستنی بەرجام بدەن و لەوبارەیەوە ئەو وڵاتانە تەواو هەوڵی خۆیان داوە و هەڵوێست و یاساگەلێکیان گرتۆتە بەر و کارەکەی ئەمریکایان هەڵە و نەگونجاو وەسف کردووە. بەڵام لە بەرامبەردا ئەورووپا دەبێ پلانێک بۆ قەرەبووکەنەوەی گەمارۆکان داڕێژێت.

بۆ پەرەدان بە پەیوەندییەکان لە گەڵ ئەورووپا ئاستەنگێک لە بەردەمدا نییە

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە گەمارۆکان بە تایبەت لە بواری نەوتی و بانکیدا بۆ سێ مانگی داهاتوو دەگەڕێتەوە، وتیشی: بەڵێنێک کە ئەورووپا و چین و ڕووسیا پێیان داوین، وەستان و خۆڕاگری لە بەرامبەر فرۆشی نەوت و پاراستنی پەیوەندیی بانکی لە گەڵ جیهانە.

ڕۆحانی لە درێژەدا سەبارەت بە داهاتووی چالاکیی ئێران لە گەڵ ڕووسیا و چین لە ڕەوتی جێبەجێ کردنی بەرجام، ڕایگەیاند: ئەوی بۆ ئێمە گرینگە بەرژەوەندیی نیشتمانییە؛ هەڵبەت پەیوەندیمان لە گەڵ چین و ڕووسیا زیاتر و باشتر لە ئەورووپایە.

ڕاشیگەیاند: لە دیدارێکیشدا کە لە پەراوێزی دانیشتنەکانی شانگهای بوومان، بەرپرسانی چینی پێیان وتووین کە پاابەندی بەڵینەکانی خۆیان دەبن. ئەگەرچی ڕەنگە ناکۆکیگەلێک لە شێوەی بەڵینەکانیاندا هەبێت، بەڵام چین و ڕووسیا پەیوەندیی باشیان لە گەڵ ئێمەدا هەیە و بە گشتی پەیوەندی لە گەڵ وڵاتانی ئاسیایی بۆ ئێمە زۆر گرینگە.

سەرۆک کۆماری جەختی لەوەش کرد: هەڵبەت هیچ ئاستەنگ و لەمپەرێک لە بەردەم پەیوەندییەکانی ئێمە لە گەڵ ئەورووپا نییەو  لە ئیستا بۆ پەرەدان بە پەیوەندییەکان هەوڵ دەدەین.

News Code 20812

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =