زیاتر لە ٢٧٠ ئاوارەی سووری لە لوبنانەوە گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان

ناوەندی ڕووسی پێشوازی لە ئاوارە سوورییەکان رایانگەیاند کە لە ماوەی ڕۆژی شەممەی ئەم هەفتەیە ٢٧٤ ئاوارەی سووری گەڕاونەتەوە بۆ ماڵی خۆیان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر نەشرە، ناوەندی ڕووسی پێشوازی لە ئاوارە سوورییەکان ڕاپۆرتێکی نوێی لە ڕەوتی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان لە سووریا بڵاو کردووەتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو ناوەندە ڕووسییە ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی رۆژی شەممەی ئەم هەفتەیە ٢٧٤ ئاوارەی سووری گەڕاونەتەوە بۆ شوێنی ژیانی خۆیان.

ئەو ناوەندە هەروەها جەختی کردووە کە ئەو ٢٧٤ کەسە لە لوبنانەوە گەڕاونەتەوە بۆ شوێنی ژیانی خۆیان.

بە پێی ڕاگەیاندنی ئەو ناوەندەی سەر بە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، ڕەوتی گەڕانەوەی ئاوارە سوورییەکان بۆ وڵاتەکەی خۆیان درێژەی هەیە.

News Code 20810

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =