بەیاننامەی هاوبەشی موگرینی و E٣ سەبارەت بە گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا و وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا، بریتانیا و ئەڵمانیا لە کاری ئەمریکا بۆ گەمارۆی ئێران رەخنەیان گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فێدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیانییەی هاوبەش لە گەڵ وەزیرانی ٣ وڵاتی ئەورووپی لایەنی بەرجام بریتی لە فەڕنسا و ئەڵمانیا و بریتانیا لە گەمارۆدانی دووبارەی گەمارۆدانی ئێران نیگەرانیی دەربڕی.

لەو بەیانییەدا هاتووە: زۆر زۆر لە ئەو پرسە نیگەرانین کە ئێران دووبارە گەمارۆ دەدرێت و ئەوەش ئاکامی چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە بەرجامە.

هەر جۆرە کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە ١١ ڕاپۆرتی بەردەوامی خۆیدا جەختی کرد، بەرجام بەڕێوە چووە و توانای گەیشتن بە ئامانجی خۆیی هەیە تا ئاشتی خوازانە بوونی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران مسۆگەر بکات.

بەرجام بەڵگەیەکی سەرەکیە بۆ بڵاو نەبوونەوەی چەکی ناڤۆکی و بۆ ئاسایش ئەورووپا، ناوچەکە و تەواوی جیهان. چاوەڕوانیمان لە ئێران هەیە کە بە بەڵێنە ناڤۆکییەکانی خۆی لە بەرجام پیبەند بێت.

لە بەشی کۆتایی ئەو بەیانییە هاتووە: ئەو لایەنانە کە لە بەرجام ماونەتەوە پێبەندی هاوکاری بۆ پاراستن و هێشتنەوە کەناڵە داراییەکانی کاریگەر لە سەر ئێران و بەردەوام بوونی هەناردە کردنی نەوت و گازی ئێرانن. ئەو هەوڵانە لە ماوەی هەفتەکانی داهاتوو لە ئاستی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی لایەنی بەرجام ئاوڕ دەدرێتەوە.

News Code 20806

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =