هاوکاری کوردستان و ڤیەتنام لە کەرتی گەشتیاری

سەرۆکی ژووری بازەرگانی و پیشەی سنە وتی: هەنگاوی یەکەم بۆ هاوکاری لە نێوان کوردستان و ڤیەتنام لە کەرتی گەشتیاری دەستی پێ کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سەید کەماڵ حسەینی ڕایگەیاند کە بە ئامادە بوونی باڵوێزی ئێران لە ڤیەتنام لە ژووری بازەرگانی ئێران کۆبوونەوەی ژووری بازەرگانی سنە بەڕێوە چوو، ئەو لە درێژەدا وتی: ئێمە هیوادارین کە بۆ پڕ کردنەوەی دواکەوتووی کوردستان بەرپرسانی باڵای ئێران بڕیاری بوێرانە بدەن. چون هەموو بڕیارە گرنگەکان لە ئێران لە ئاستی باڵادا دەگیردرێت.

حسەینی زیادی کرد: پەرەسەندنی کوردستان بە پەیوەندی ئەم پارێزگایە لەگەڵ وڵاتانی دیکە دێتە دی. ساز کردنی ئەم پەیوەندییە ئەرکی سەر شانی ژووری بازەرگانی و باڵوێزخانەکانە. بەڕێوە بردنی پێشانگا پرۆفشناڵەکان و بەشداری لە کۆنفڕانسەکان ڕێکاری باشە بۆ کردنەوەی درگاکان بە ڕووی هەر دوو لا.

سەرۆکی ژووری بازەرگانی و پیشەی سنە ئاماژەی دا: پەرەدان بە پەیوەندی ئابووری و ساز کردنی بەرژەوەندی هاوبەش دەبێتە هۆی ئاشتی و هاوڕێی سەقامگیر.

ئەو سەبارەت بە هەرێمی کوردستان وتی: کوردستانی ئێران و هەرێم فەرهەنگ و زمانی هاوبەشیان هەیە بەڵام چون هاوبەشی ئابووری باش لە نێوانیان دروست نەبووە، پشکی کەممان لە بازاڕی هەرێم هەیە و تورکیا زیاتر چالاکە.

حسەینی لە کۆتایدا وتی: داوا دەکەم کە هەناردە کردنی کەل و پەلی کوردستان بۆ ڤیتنام بەرزتر بکرێتەوە. هەڵبەت هەنگاوی یەکەم لە کەرتی گەشتیاری دەستی پێ کردووە و هیوادارم بچێتە بواری هەناردە کردنی کەل و پەل بۆ ڤیەتنام.

News Code 20805

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =