گەمارۆکانی ئەمریکا تا گۆڕانی هەڵوێستی ئێران بەردەوامن

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئیدعای کرد کە ئەمریکا پێداگرە لە گەمارۆکانی سەر ئێران و ئەو هەنگاوە بە ئامانجی گۆڕینی هەڵوێستی ئێران ئەنجام دەدرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە فڕانس پرێس، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی شەڕی دەروونی و ئابووریی لە دژی ئێران لە پێداگریی واشنتۆن بۆ داسەپاندنی گەمارۆکان هەواڵی دا و ئیدعای کرد کە گەمارۆکان بەشێکی گرینگن لە هەواڵەکانی ئەمریکا بۆ رێگرتن لە ئێران و خۆبواردنی لە کاری هەڵە.

ناوبراو لە درێژەدا، دەستێوەردانی واشنتۆن لە کاروباری ناوخۆیی ئێران و هاندانی خەڵکی بۆ بشێوی و نائارامییەکانی پاساو دا و وتی: ئەمریکا دەیەوێ خەڵکی ئێران دەنگی خۆیان زیاتر هەڵبڕن، ئەمریکا دەیەوێ هەڵسوکەوتی ئێران بگۆڕێت.

پەمپێئۆ پاگەندەی کرد: ئێران گەورەترین پاڵپشتی دارایی تیرۆریزمە. ڕێک هەر بەو هۆیە ئەمریکا هەوڵ دەدات پێش بە ئێران بگرێت و ئێمە لە ئێستادا خەریکی گۆڕینی هەڵسوکەوت و ئاکاری ئێرانین.

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر میدیاگەلی رۆژئاویی دانیان بە هەوڵەکانی پەمپێئۆ بۆ شەڕی دەروونی لە دژی ئێراندا کردبوو، لە هەمان کاتدا دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکاش شەڕ و گوشاری ئابووریی لە دژی ئێران درێژە پێ دەدات.

News Code 20801

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =