کوردستان پلەی چوارەمی مۆسیقای کوردی لە ئێران  وەدەستهێنا

بەرپرسی ئیدارە گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی کوردستان ڕایگەیاند کە مۆسیقای کوردستان لە ڕووی بەرهەمی بەشداری پێکراو پلەی چوارەمی لە فستیڤاڵی مۆسیقای ئێران هەیە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە پەیوەندییە گشتییەکانی فەرهەنگ و ئیرشادی کوردستان، جەلال قەلعەشاخانی وتی: فستیڤاڵی لاوانی موسیقی ئێران یەکێکە لە گرنگ ترین فستیڤاڵە هونەرییەکانی ئێران کە کێبەرکێی زۆر سەختی تێدا دەکرێت.

ئەو زیادی کرد: زیاتر لە هەزار و ٦۰۰ بەرهەم لە سەرتانسەری ئێران لە سێ بەشی مۆسیقای دەستگایی، کلاسیک و ناوچەیی بەشداریان کردووە. لەم ڕێژەیە دوای داوەری ٦۰۰ بەرهەمی موسیقیایی پێکەوە کێبەرکێ دەکەن. پارێزگاکانی ئەسفەهان و تاران زیاترین بەشداری تێدا کراوە و کوردستان ٤مین پارێزگای ئێرانە کە زیاترین بەرهەمی هونەری بۆ بەشی کێبەرکێی تێدا هەڵبژێردراوە.

قەلعەشاخانی وتی: لە کوردستان هونەرمەندانی وەک کارێن ئەحمەدی، ساسان زەندی، فەرداد سەعیدی، ئاروین سەیدی، ئاروین زەند کەریمی، فەردین محەمەدی نژاد، ئاریەن محەمەدی، ماردین نیچی، ئاران حەسەن زادە، محەمەد مورادی، سەعید فەرزانەگان، ئارمین حەسەن نژاد، فەرید زەندی، ئەمیر شەریفی، عیرفان مورادی، پارسا ئەحمەد زادە، فواد ئۆستاد قادری، جبڕەئیل تەختی فیروزە، فواد ئۆستاد قادری، کیانوش شەهسەواری، ئاڵان فاڕووقی، مێحراب قیتاسی و فەرهاد سلێمانی بۆ بەشی کێبەرکێی ۱۲مین خولی فستیڤاڵی مۆسیقای لاوانی ئێران هەڵبژێردراون.

شایانی باسە ۱۲مین خولی خولی فستیڤاڵی مۆسیقای لاوانی ئێران ۲۲ی گەلاوێژ تاکوو ۱٨ خەرمانان لە شاری تاران بەڕێوە دەچێت.

News Code 20800

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =