عەبادی شانسی زۆرە ببێتە سەرۆک وەزیرانی عێراق

کەریم نووری جەختی کرد کە بە ئاوردانەوە لە ئامۆژگاریی مەرجەعیەتی عێراق سەبارەت بە سەرۆک وەزیرانی داهاتووی ئەو وڵاتە، حەیدەر عەبادی شانسێکی زۆری هەیە ببێتە سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە "الشرق الاوسط"، کەریم نووری لە سەرکردەکانی ڕێکخراوی بەدەر کە بەشێکە لە هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری، جەختی کرد کە بە پێی مەرجەکانی ئایەتوڵڵا سیستانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق، حەیدەر عەبادی شانسێکی زیاتری هەیە بۆ گەیشتن بەو پۆستە. 

نووری جەختیشی کرد کە لە پەنای مەرجەکانی مەرجەعیەتی عێراق و ٤٠ مەرجەکەی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر، هەم شانسی هادی عامری دابەزیوە و هەمیش بە پێچەوانەی ئەو شتەی لە میدیاکاندا بڵاو دەبێتەوە، شانسی عەبادی بەرز کردۆتەوە.

ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند: چەمکی بڕشت و دەسەڵات و دلێری ئەگەر ئاگایی و هۆشیاریی لە گەڵدا نەبێ، دەتوانێ دیکتاتۆریی بە دواوە بێت، لە کاتێکدا کە بە زانایی و دەسەڵات و بڕشتەوە دەکرێت سەرۆک وەزیران بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشەگەلی ئێستای عێراق هەڵبژێردرێت.

سەرکردەی بەدەر ڕاشیگەیاند کە عەبادی کەسێکە کە تا ڕادەیەکی زۆر ئەو تایبەتمەندیانەی تێدایە و بەهرەمەندە لە جۆرێک پاڵپشتیی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ئەو تایبەتمەندیانە وا دەکات کە ئەو بژێرەیەکی گرینگ بێت لە نێوان ڕکابەرەکانی.

News Code 20799

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =