کچانی وەرزشوانی کورد لە کێبەرکێی سەرتانسەری ئێران درەوشانەوە

یەکەمین خولی کێبەرکێی میرمنداڵان و لاوانی کێش هەڵگری کچانی ئێران بە ۷ مێدالیای زێڕ و ۲ زێو بۆ کچانی وەرزشوانی کوردستان کۆتایی پێهات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە پەیوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی وەرزش و لاوانی کوردستان، یەکەمین خولی کێش هەڵگری سەرتانسەری میرمنداڵان و لاوانی کچی ئێران لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی بەڕێوە چوو.

لەم کێبەرکێیانە کێش هەڵگرانی کچی ۱٨ پارێزگای ئێران بەشداریان کردبوو و لە کێشە جۆراوجۆرەکان پێکەوە کێبەرکێیان کرد.

یانەی کوردستان بە ۳ کێش هەڵگر بەشداری ئەم کێبەرکێیانەی کرد و لە یەکەم خول ۷ مێدالیای زێڕ و ۲ زێوی بە دەست هێنا.

لە بەشی میرمنداڵان لە کێشی ٦۳ کیلۆ ئێلناز باجلانی لە دوو بەشی یەک زەرب و دوو زەرب ۳ میدالیای زێڕی بە دەست هێنا. شەقایق جەواهری لە کێشی ٥۳ کیلۆ لە یەک زەرب میدالیایەکی زێڕ و لە دوو زەرب دوو میدالیای زێوی بە دەست هێنا. هەروەها لە کێشی ٥٨ کیلۆ ئاتوسا باجلانی ۳ مێدالای زێڕی لە یەک زەرب و دوو زەرب مسۆگر کرد.

لەم کێبەرکێیانە یانەی کوردستان لە لایەن میدیا کەرمی و پەروین کەرەمی ڕاهێنەری و سەرپەرەشتیان دەکرا.

News Code 20798

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =