کۆریای باکوور داوای لە ئەمریکا کرد گەمارۆکان هەڵبوەشێتەوە

میدیای فەرمی کۆریای باکوور ڕاگرتنی گەمارۆکان لە دژی ئەو وڵاتەی بە پێچەوانەی پاگەندەی ئەمریکا سەبارەت بە تۆکمە کردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆدۆنگ سیمۆن رۆژنامەی فەرمیی کۆریای باکوور ئەمڕۆ دووشەممە خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی پیۆنگ یانگ بوو.

بە وتەی ئەو میدیایە، کۆریای باکوور بە کۆتایی هێنان بە تاقیکارییە ناڤۆکییەکانی و گەڕاندنەوەی تەرمی سەربازانی ئەمریکیی کوژراو لە شەڕی دوورگەئاسای کۆریا، نیازپاکیی خۆی بە واشنتۆن نیشان داوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە چەند رۆژ لەوە پێش، وەفدی کارناسیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا پاگەندەی درێژەی چالاکییە ناڤۆکییەکانی پیۆنگ یانگ و دەوردانەوەی گەمارۆگەلی نێودەوڵەتی بوو.

هەر لەو پەیوەندییەدا، وەزارەتی خزێنەداریی ئەمریکاش گەمارۆگەلی نوێی لە دژی کۆریای باکوور ڕاگەیاندووە.

بە وتەی رۆدۆنگ سیمۆن، هەڵسوکەتی واشنتۆن لە دژی پلانی تۆکمە و باش کردنی پەیوەندیی ٢ وڵاتە و بە دڵنیاییەوە مانەوەی گەمارۆکان ئەو ئەنجامەی بە دواوە نابێت.

News Code 20797

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =