جێپەنجەی ئیسڕائیل لە تیرۆری زانایەکی سووری

مێدیاکانی ئیسڕائیل ناڕاستەوخۆ ئاماژەیان دا کە ئەم ڕژیمە دەستی لە تیرۆر کردنی زانایانی سووری هەبووە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە مەیادین، مێدیا زایۆنییەکان ڕاپۆرتیان داوە کە تیرۆری عەزیز ئەسبەر، زانایەکی سووری هاوشێوەی تیرۆری زانایانی حەماس و حزبۆڵایە.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە لقی هەواڵگری ئیسڕائیل ناسراو بە موساد لە تیرۆری هەموو ڕێبەرانی حەماس و حزبۆڵا دەستی هەبووە.

ئەم مێدیانە جەختیان کرد: پەیامی ئەم هێرشە تیرۆریستییە بۆ دەمیشق ئەوەیە کە فەرمانبەرانی ناوەندە زانستییەکانی سووریا لە مەترسی دان.

سەرچاوە مێدیاییەکان ڕۆژی ڕابردوو ڕایانگەیاند کە عەزیز ئەسبەر، بەڕێوەبەری ناوەندی زانستی مەسیاف لە نزیک پارێزگای حەما لە سووریا بووە کە تیرۆر کرا. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە عەزیز ئەسبەر بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلەکەی لە بەردەم مەسیاف کوژراوە.

News Code 20796

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =