شەڕی قورسی سوپای سووریا لەگەڵ تیرۆریستەکان لە سوەیدا

مێدیا سوورییەکان لە شەڕی قورسی سوپای سووریا و تیرۆریستەکانی داعش لە نزیک سوەیدا هەواڵیان داوە، کە سەرەتای ئۆپراسیۆنێکی گەورە بۆ دەر کردنی داعشییەکانە لەم ناوچەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە یەومول سابع، شەڕی نێوان سوپای سووریا و تیرۆریستەکانی داعش لە قۆڵی بیاوانەکانی نزیک بە سوەیدا لە ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم پارێزگایە دەستی پێ کردووە.

چاودێڕی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە ئەم شەڕانە شەوی ڕابردوو دەستی پێ کردووە و تاکوو ئێستەش درێژەی هەبووە و سوپای سووریا توانیەتی لە ڕۆژهەڵات و باکوری پارێزگای سوەیدا پێشڕەوەی باش بکات.

بە پێی ئەم هەواڵە ئەم شەڕانە سەرەتایەکە بۆ ئۆپراسیۆنێکی بەر بڵاو بۆ دەر کردنی تیرۆریستەکان لەم ناوچەیە و هەر بۆیە سوپای سووریا ئامێری سەربازی زۆری بۆ ناوچەکانی دەورووبەری سوەیدا گواستووەتەوە.

News Code 20795

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =