پەمپەئۆ دیسان لە دژی ئێران قسەی کرد

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی پاگەندەکانی خۆی، دیسان لە دژی ئێران قسە کۆنەکانی دووپات کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مایک پەمپەئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بێ ئەوەی ئاماژە بە ڕۆڵی واشنتۆن لە گوشاری ئابووری و دەنەدانی خەڵکی ئێران بکات، لە پەیامێکی تویتریدا بە دەستێوەردان لە کار و باری ناوخۆیی ئێران نووسی: ئێران سەرقاڵی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و سەرکوت کردنی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکە.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە پێشتر مێدیا ڕۆژئاواییەکان ئاماژەیان کرد بوو کە پەمپەئۆ سوورە لە سەر شەڕی دەرونی لەگەڵ ئێران، هەروەها دوناڵد ترامپ هاوکات گوشاری ئابووری بۆ سەر ئێرانی چڕتر کردووەتەوە.

پەمپەئۆ دوێنێ لە گفتوگۆیەکدا پاگەندەی کرد کە ئەمریکا لە دوای ئەوەیە کە هەڵسوکەوت و کارەکانی ئێران بگۆڕێت.

ئەو لە درێژەدا جەختی کرد: ئێران گەورەترین پشتیوانی ماڵی تیرۆریستەکانە. ڕاست بەم هۆیەشە کە ئەمریکا هەوڵ دەدات بەر بە ئێران بگرێت. ئێمە هەوڵ دەدەین تاکوو ڕەفتاری ئێران بگۆڕین.

News Code 20792

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =