مانۆڕی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس و تەنگەلانی هورموز بەڕێوەچوو

فەرماندەیەکی ئێرای ڕایگەیاند کە مانۆڕی سەربازی سوپای پاسدارانی ئێران لە کەنداوی فارس و تەنگەڵانی هورمۆز بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران سپاسی هەموو یەکینە سەربازییە بەشدار بووەکانی لەم مانۆڕە کرد و هەموو هێزەکان لە ئامادەیی تەواودا بوون بۆ وڵام دانەوەی هەرجۆرە هەنگاوێکی دژ بە ئێران.

دوای بەڕێوە چوونی بەهێزی ئەم مانۆڕە سەربازییە کە حەفتەی ڕابردوو لە کەنداوی فارس ئەنجام بوو، سەردار ڕەمەزان شەریف، وتەبێژ و بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران وتی: ئەم مانۆڕە بە ئامانجی کۆنترۆڵ و چاودێڕی لە ئەمنیەتی ڕێچکە ئاوییە نێونەتەوەییەکان و لە چوارچێوەی مانۆڕەکانی سوپا لە درێژەی ساڵ بەڕێوە چوو.

ئەو زیادی کرد: ئەم مانۆڕە بووە هۆی سپاسی سەرلەشکەر محەمەد عەلی جەعفەری، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدران لە یەکینە جۆراجۆرەکانی سوپای پاسداران لە بەشی دەریایی و ئاسمانی.

شەریف وتی: سەردار جەعفەری جەختی کردووە لە بەرز کردنەوەی ئامادەیی هێزی بەرگری ئێران بۆ دابین کردنی ئەمنیەتی سەقامگیر لە کەنداوی فارس و تەنگەڵانی هورموز، ئەمەش بە پێی مەترسییەکان و هەنگاوی دوژمنانی لە دژی ئێران.

News Code 20787

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =