ئەگەری گۆڕانەوەی قشە ئەمریکاییەکە لەگەڵ بەرپرسێکی هالەک بانک

ڕۆژنامەیەکی تورکیا ڕایگەیاند کە ئەنقەرە و واشنتۆن ڕێککەوتوون کە قشە ئەمریکاییەکە لە پێناو ئازاد کردنی بەرپرسێکی هالەک بانک، ئازاد بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە جومهوریەت، تورکیا و ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئاڵ و گۆڕی زیندانییەکانیان نزیک بوونەتەوە.

لەم ڕاپۆرتە هاتووە: ئەنقەرە و واشنتۆن ڕێککەوتون کە سەبارەت بە ئازاد کردنی ئەندرو برانسۆن لە پێناو محمێت هاکان ئاتیلا جێگری سەرۆکی هالەک بانک گفتوگۆ بکەن.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە ناکۆکییەکان لە نێوان ئەمریکا و تورکیا بە هۆی زیندانی کردنی قەشە ئەندرو برانسۆن بەرز بووتەوە و ئەمریکا بەم هۆیەوە دوو وەزیری تورکیای گەماڕۆی ئابووری دا.

لە کاردانەوە بەم هەنگاوەی ئەمریکا، ئەردۆغانیش دوو وەزیری دەوڵەتی ترامپی گەماڕۆ دا و فەرمانی دا داراییەکانیان لە تورکیا دەستی بەسەردا بگیردرێت.

قشە برانسۆن بە هۆی هاوکاری کردن لەگەڵ گرووپی فەتحوڵا گولەن دەستگیر بووە و ۳٥ ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە، گولەن لە لایەن ئەردۆغان بە ئەنجامی کودەتاکەی ساڵی ۲۰۱٦ تۆمەتبار کراوە.

هەروەها دادگایەکی ئەمریکا، محەمەد هاکان ئاتیلای بە تۆمەتی دەوردانەوەی گەماڕۆکانی ئێران سزا داوە و لە ئەمریکا زیندانی کراوە.

News Code 20785

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =