ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی حەشدی شەعبی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی دیالە

هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق ئۆپراسیۆنێکیان لە دژی داعش لە باکووری ڕۆژهەلاتی دیالە دەست پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق ئۆپراسیۆنێکیان لە دژی داعش لە باکووری ڕۆژهەڵاتی دیالە دەست پێکرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرچاوەکانی سەر بە حەشدی شەعبی عێراق ڕایانگەیاند: هێزەکانی حەشد سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاویان لە دژی داعشییەکان لە گوندەکانی جەلەولا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی دیالە دەست پێکرد.

سەرچاو عێراقییەکان ڕایانگەیاند کە ئۆپراسیۆنەکە بە پێی گەڵاڵە داڕێکراوەکان تا کاتی دابین کردنی ئاسایشی تەواو لە ناوچەکە درێژەی دەبێت.

News Code 20780

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =