داعش یەکێک لە ۲٦ کەسە ڕفێندراوەکەی سوەیدای کوشت

گرووپی تیرۆریستی داعش یەکێک لە ۲٦ کەسە ڕفێندراوەکەی پارێزگای سوەیدا لە سووریای کوشت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلنەشرە، جەنایەتی تیرۆریستەکانی داعش لە دژی خەڵکی سڤیل درێژەی هەیە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، تیرۆریستەکانی داعش یەکێک لە کەسە ڕفێندراوەکانی وڵاتی سووریایان لە سێدارە دا.

لە سەرەتای مانگی گەلاوێژ تیرۆریستەکانی داعش بە هێرش کردنە سەر پارێزگای سوەیدا ۳٦ ژن و منداڵی سووریان ڕفاند. ئێستە یەکێک لەم کەسە ڕفێندراوانەیان لە سێدارە داوە.

شایانی باسە، چالاکانی مافی مرۆڤی سووریا بە مەبەستی ئازاد کردنی خێرای ژنان لە دەستی داعشییەکان، هەشتاگێکیان بە ناوی ژنانی ڕفێندراوی سوەیدا وەڕێخستووە و داوای ئازاد بوونیان دەکەن.

News Code 20777

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =