بە یەکگرتوویی نیشتمانی عێراق ئاوەدان دەکەینەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کرد: پێکەوە عێراق ئاوەدان دەکەینەوە و بۆ ئەم کارەش پێویستمان بە شۆڕشێک بە هاوکاری یەکترە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی دیدار لەگەڵ کەسایەتییەکانی پارێزگای بابل وتی: ئێمە بە یەکگرتووی بە سەر داعشدا زاڵ بووین و ئەمڕۆش لە سێبەری یەکگرتوویی عێراق ئاوەدان دەکینەوە و هەلی کار دەڕەخسێنین.

ئەو زیادی کرد: ئێمە پێویستمان بە شۆڕشێکی ئابووری بەهاوکاری یەکترە. لە وڵاتی ئێمە سامانی سروشتی بە پێی پێویست هەیە و دەوڵەت ئەرکی هەیە چاودێڕی دابەش کردنیان بکات. ئێمە دوای سەرکەوتن بە سەر داعش، پڕۆسەی ئاوەدان کردنەوەمان دەست پێ کردووە.

عەبادی جەختی کرد: ئێمە ئاوڕمان لە داواکاری شارۆمەندان داوەتەوە و فەرمانمان داوە تاکوو خۆشگوزەرانی بۆ خەڵک دابن بکرێت. گەندەڵی گەورە هەمان بە فیڕۆدانی سامانی نیشتمانییە.

ئەو لەم کۆبوونەوە فەرمانی دا تاکوو پۆژە عومرانییەکانی پارێزگای بابل هەرچی زووترە تەواو بکرێت.

News Code 20775

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =