ترامپ دڵخۆشە بە هەڵبەز و دابەزی ئابووری ئێران

سەرۆک کۆماری ئەمریکا پاگەندەی کرد کە دۆخی ئابووری ئێران زوو بە پەلە ڕوو لە خراپ بوون دەڕوات.

به ڕاپۆرتی ئاژاسی مێهر، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە داوای دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی کرد. ئەو لە میانەی پەیامێکی تویتری پاگەندەی کرد دۆخی ئابووری لە ئێران لە ماوەیەکی زۆر کورت دۆخێکی زۆر خراپی بە سەر هاتووە.

ترامپ لە درێژەی پەیامەکەی خۆی زیادی کرد: ئەوەی کە هەر دوو وڵات دیدار بکەن یان نا پەیوەندی بە لایەنی ئێرانییەوە هەیە.

چەند ڕۆژ بەر لە ئێستاش سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە میانەی کۆنفڕانسێکی مێدیایی هاوبەش لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا لە وڵامی هەواڵنێرێک کە پرسی؛ چۆن دەکرێت ناکۆکییەکان لەگەڵ ئێران کەم بکرێتەوە؟ وتی: نازانم ئەوان ئامادە بن یان نا. ئێمە هیچ پێش مەرجێکمان نییە. دانوستان هەم بۆ ئێران باشە هەم بۆ هەموو جیهان.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە درێژەدا وتی: هەر کات و لە هەر شوێنێک بیانەوێت ئامادە دیدار کردنم.

سەرەڕای ئەمە هۆگان گیدلی، جێگری کۆشکی سپی ڕۆژی سێ شەمە لە میانەی قسەکانی خۆی وتی: سیاسەتی دەوڵەتی ئەمریکا لە بەرانبەر ئێراننەگۆڕدراوە و ترامپ ئەوەی لە ئێران داوای دەکات بە ڕوونی ڕایگەیاندووە.

News Code 20773

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =