گەماڕۆمان بدەن گەماڕۆتان دەدەین/خەڵکی تورکیا تەسلیم نابن

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە میانەی قسەکانی خۆی ڕوو لە ئەمریکا هەڕەشەی کرد: گەماڕۆمان بدەن گەماڕۆتان دەدەین و دڵنیا بن خەڵکی تورکیا تەسلیم نابن.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاکشام، چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە میانەی قسەکانی خۆی لە شاری ئالانیا ڕوو لە ئەمریکا هەڕەشەی کرد: گەماڕۆمان بدەن گەماڕۆتان دەدەین.

ئەوجەختی کرد: دڵنیا بن خەڵکی تورکیا تەسلیم نابن، تۆش ئەمریکا گەماڕۆ دەدرێیت.

چاوش ئۆغڵو وتی: بە زمانی هەڕەشە ناکرێت بە ئەنجامێک بگەین. دیدارم لە سەنگاپوور لەگەڵ پەمپەئۆ ئەرێنی بوو. دبێت هەروا بێت و ئەگەر کێشەیەکیش هەیه‌ دەبێت لە ڕێگەی سیاسی و دانوستانەوە چارەسەر بکرێت.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە سەرۆک کۆماری تورکیا، بەر لەم لێدانە، لە وڵامی گەماڕۆکانی ئەمریکا دوو وەزیری ئەمریکایی گەماڕۆ داوه‌، ئەم دوو وەزیریە، وەزیری ناوخۆی ئەمریکا و وەزیری دادی ئەم وڵاتەن.

News Code 20770

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =