دەرمانی نەخۆشینی فێ بەرهەم هێنرا

لێکۆڵەرانی ئێران توانیان دەرمانێک بۆ فێ بدۆزنەوە کە لە گیا بەرهەم هاتووە و پێویستی بە نووسینی دوکتۆر هەیە.

ڕەزا موزڵووم فارسی باف لە گفتوگۆ لە گەڵ مێهر سەبارەت بە گەڵاڵەکەی خۆی لە ژێر ناوی دەرمانی فێ وتی: فێ تا ئێستا هیچ جۆرە دەرمانێکی نەبووە بەو بۆنەوە ویستمان کە بۆ یەکەم جار دەرمانی فێ چێ بکەین.

ناوبراو زیادی کرد: بە پێی لێکۆڵینەوەکان کەسانێک کە کێشەی فێیان هەیە دەرمانێکیان هەیە کە بە تێپەڕینی کات خووی پێدەگرن و پاشهاتی زۆریشی بەدواوەیە لەوانە ئالوودەیی زۆر، فێی هەمیشەیی و خەساری زۆری تر.

مەزڵووم فارسی باف وتیشی: دەرمانە بەرهەم هاتووەکان لە ئاستی نێودەوڵەتی تا ئێستا دەرمانگەر نەبوون هەر بۆیە توانیمان یەکەم دەرمانی هەمیشەیی نەخۆشی فێ بەرهەم بهێنین.

ئەو لێکۆڵەرە وتیشی وتی کە دەرمانەکە پاشهاتی نیە و لە ماوەی ٦ بۆ ١٢ مانگ، کەسە تووش بووەکە دەرمان دەبێت.

News Code 20769

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =