سەدر بەشداری حکوومەتی پشک پشکێنێ ناکات

وتەبێژی گرووپی سەدر جەختی کرد کە موقتەدا سەدر نایەوێت ببێتە ئۆپۆزیسیۆن بەڵام بەشداری حکومەتێکیش ناکات بە پێی پشک پشکێنێ ساز بکرێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە مەعلومە، سەلاح عوبەیدی، وتەبێژی سەدرییەکان ڕایگەیاند کە موقتەدا سەدر نایەوێت ببێتە ئۆپۆزیسیۆن بەڵام بەشداری حکومەتێکیش ناکات بە پێی پشک پشکێنێ ساز بکرێت.

ئەو زادی کرد: سەدر پێبەندە بەو مەرجانەی لەم دواییە ڕایگەیاندووە و هەوڵ دەدات تا هەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی جیاواز لە ڕابردوو هان بدات.

ئەو هەروەها جەختی کرد: بڕێک لایەن ڕازی بوون بە مەرجەکانی سەدر.

موقتەدا سەدر حەفتەی ڕابردوو ٤۰ مەرجی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی سیاسی و بەشداری کردن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی داهاتووی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ ڕاگەیاند.

News Code 20768

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =