ئەمریکا ۵۰۰ ملیاری بۆ شڵەژاندنی ناوچەکە دابین کردووە

وەزیری بەرگری ئێران وتی: ئەمریکاییەکان و بڕێک وڵاتی دیکە نزیک بە ۵۰۰ ملیاریان بۆ نانەوەی ئاژاوە لەناوچەکە دابین کردووە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سەر لەشکەر ئەمیر حاتەمی لە کۆبوونەوەی بنەماڵەی شەهیدانی ئێران وتی: هەموو سەربەرزی ئێران و خەڵکەکەی لە جیهان و ناوچەکە بە هۆی خوێنی شەهیدانە و ئێمەش دەبێت لە ئامانجەکانیان بە باشی پشتیوانی بکەین.

ئەو زیادی کرد:ٚ دوژمنانی شۆڕشی ئیسلامی ماوەی ٤۰ ساڵە لە دژی ئێران پیلاگێڕی دەکەن، لە شەڕی عێراقەوە بیگرە تاکوو گەماڕۆی ئابووری دان بەڵام لە هەموو ئەم قۆناغانە خەڵکی ئێران بە سەرکەوتوویی تێپەڕ بووە. ئەوان دەیانەوێت لە نێوان خەڵک و حکومەت مەودا و جیاوازی ساز بکەن بەڵام قەت سەرکەوتوو نەبوون.

وەزیری بەرگری ئێران وتی: خەڵکی ئێران لەم ٤۰ ساڵە ئەم دۆخەیان ئەزمون کردووە و بێ گومان وەک ڕابردوو دۆخی ئەمڕۆش دەکەنە دەرفەت بۆ سەرکەوتن. دۆخی ئەمڕۆ تایبەتە و دەتوانین ئەم دۆخەش بکەینە دەرفەت.

ئەو جەختی کرد: خەڵکی ئێران لە ڕابردووشدا نیشانی داوە ستەم لە هیچ کەس قبوڵ ناکات و خوڕاگر ده‌بێت، لە سەر ئەم بڕوایه‌شم خەڵکی ئێران شایستەی باشترین ژیان و خۆشگوزەرانین. ئەمڕۆ هەموو کەس ئاگادارە کە ئێمە ڕووبەڕووی دوژمنێک وەستاوین کە هیچ پێوەرێکی ئەخلاقی نییە.

حاتەمی ئاماژەی دا: هێزەکانی ئێران پیلانی دوژمنیان بۆ ئاژاوەگێڕی ناوچەکە بە پشتیوانی لە تیرۆریسم شکست پێهێنا، بە تایبەت لە وڵاتانی عێراق‌ و سووریا. یەکێک لە وڵاتانی ناوچەکە دانی پێدا ناوە کە بۆ نائارام کردنی ئێران و پشتیوانی لە گرووپە تیرۆریستییەکان لە عێراق و سووریا ۱۳۷ ملیار دۆلاریان دابین کردووە، ئەمە لەگەڵ بودجەی ئەمریکاییەکان بۆ ئاژاوەگێڕی لە ناوچەکە بە ٥۰۰ ملیار دۆلار گەیشتووە.

ئەو زیادی کرد: ئامانجی کۆتایی داگیرکارانی جیهانی و لە سەرووی هەموویانەوە ئەمریکا پشتیوانی کردن لە ڕژیمی زایۆنی لە ناوچەکەیە.

News Code 20767

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =