ئەردۆغان لە گەماڕۆ دانی دوو وەزیری ئەمریکایی هەواڵی دا

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند لە کاردانەوە بە گەماڕۆکانی ئەمریکا لە دژی تورکیا، ئەنقەرەش دەست بە سەر داراییەکانی دوو وەزیری ئەمریکایدا دەگرێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە حوڕییەت، ڕەجەب‌ تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا فەرمانی دا تاکوو داراییەکانی دوو وەزیری ئەمریکایی لە تورکیا دەستی بەسەردا بگیردرێت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کارەی تورکیا لە وڵام بە بڕیارەکانی ئەمریکایە کە لەم دواییە دوو وزیری تورکیا و ئەم وڵاتەی گەماڕۆ دا.

ئەردۆغان وتی کە بڕیاری ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ گەماڕۆدانی تورکیا سووکایەتی کردنە بە ئێمە و ئەمەش ڕفتارێکی باش بۆ هاوپەیماۆێکی ستراتیژیک نییە.

ئەو زیادی کرد: ئەوانەی لایان وایە کە دەتوانن بە زمانی هەڕەشە کارێک بکەن تاکوو تورکیا پاشەکشە بکات، نیشانیان داوە کە هێشتا خەڵکی تورکیایان بە باشی نەناسیوە.

News Code 20766

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =