پێداگری بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگایی و لابردنی پارێزگارەکانی عێراق

کۆمیتەی هاوئاهەنگیی ناڕەزایەتییەکان لە پارێزگا باشووری و ناوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاند کە بەیانی خۆیشاندانێکی گەورەتر لەو پارێزگایانە بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە موازین نیوز، کۆمیتەی ناسراو بە "هاوئاهەنگیی خۆپیساندانەکان" لە پاریزگا باشووری و ناوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاندووي کە بەیانی خۆپیشاندانێکی گەورەتر لەو پارێزگایە بەڕێوە دەچێت.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، کۆمیتەی ناوبراو لە ڕاگەیێندراوێکدا ئامادەیی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی گەورە لە رۆژ یەکشەممەدا ڕاگەیاندووە.

لەو ڕاگەیێندراوەدا جەخت لەوەش کراوە کە بڕیارە لەو خۆپیشاندانەدا پێداگری لە داخوازی بۆ لاچوونی پارێزگارەکان و هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنگەلی پارێزگایی و ڕێخۆشکردن بۆ خزمەت گەیاندن بە خەڵکی دەکرێت.

ئەو کۆمیتەیە ڕاشیگەیاند کە تا کاتی وەدی هاتنی داخوازیی خەڵکی، بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندانەکانیان.

News Code 20762

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =