ناتۆی عه‌ره‌بی بۆ تاڵانکارییه‌

سه‌رۆکی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌ زانکۆی لوبنان ڕایگه‌یاند که‌ ناتۆی عه‌ره‌بی پلانێکی تاڵانکارییه‌ و دووبەرەکی زۆر له‌ سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا به‌رچاو ده‌کەوێت.

ئاژانسی مێهر، بەشی نێو نەتەوەیی _ سومه‌یه‌ خومارباقی: لەم دواییەدا سه‌رچاوه‌ ئه‌مریکایی و عه‌ره‌بییه‌کان له‌ هه‌وڵی ترامپ بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوێکی ئه‌منیه‌تی و سیاسی نوێ له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداوی فارس، میسر و ئه‌ردۆن بۆ دژایه‌تی کردنی ئێران هه‌واڵیان داوه‌. کۆشکی سپی داوای کردووه‌ تاکوو هاوکاری مووشه‌کی و سه‌ربازی و دژه‌ تیرۆر له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه‌ په‌ره‌ بسێنێت.

ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی کۆشکی سپی وه‌ک ناتۆی عه‌ره‌بی باسی لێوه‌ ده‌کرێت. ده‌وڵه‌تی ترامپ هیواداره‌ له‌ ۱۲ و ۱۳ی ئۆکتۆبه‌ر به‌ فه‌رمی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌ ڕابگه‌یه‌نێت. ئه‌مریکا به‌ لاسایی کردنەوەی ناتۆ له‌ دوای ڕێکخراوێکی سه‌ربازی به‌ ناوی هاوپه‌یمانی ستراتیژیکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینه‌ بۆ دژایه‌تی کردنی ئێرانە. ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ ساڵی ڕابردوو له‌ میانه‌ی سه‌فه‌ری ترامپ بۆ عه‌ره‌بستان باسی لێکرا، به‌ پێی پاگه‌نده‌ی به‌رپرسانی کۆشکی سپی ئامانجی ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ نوێیه‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆر و توندڕه‌وی ئێران و سه‌قامگیر کردنی ئاشتی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینه‌.

هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ و بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌ پرسی ناتۆی عه‌ره‌بی ئاژانسی مێهر له‌گه‌ڵ ته‌لال عه‌ریسی، سه‌رۆکی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌ زانکۆی لوبنان گفتوگۆیه‌کی ئەجام داوه‌ که‌ پێشکه‌ش ده‌کریت:  

* وه‌ک ده‌زانن بڕیار وایه‌ تاکوو له‌ هاوپه‌یمانییه‌کی نوێی ئه‌منی و سه‌ربازی له‌ نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران پێک بێت، ئایا ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ یه‌کگرتوویی پێویستی تێدا هه‌یه‌؟

له‌ ئاستی جیهانیدا ڕێکخراوێکی وه‌ک ناتۆ پڕه‌ له‌ کێشه‌ی ناوخۆیی له‌ نێوان وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌، بۆ نموونه‌ ئێسته‌ ترامپ ڕه‌خنه‌ی له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپایی هه‌یه‌ و داوای کردووه‌ که‌ پاره‌ی زیاتر ته‌رخان بکه‌ن بۆ ناتۆ، واشنتۆن نایه‌وێت باری قورسی سه‌ربازی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرێت، که‌واته‌ لام وا نییه‌ که‌ ناتۆی عه‌ره‌بی بتوانێت چ له‌ ڕووی سه‌ربازی و چ بنه‌ماکانی دیکه‌ی هاوپه‌یمانیی یه‌کگرتوویی هه‌بێت. من لام وایه‌ که‌ ئامانجی سه‌ره‌کی ناتۆی عه‌ره‌بی تاڵان کردنی سامانی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ بێت، به‌ تایبه‌ت وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداوی فارس وه‌ک عه‌ره‌بستان که‌ داوای شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌که‌ن.

* داهاتووی ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ به‌ پێی هاوپه‌یمانییه‌کانی ڕابردوو که‌ له‌ دژی ئێران و به‌ سه‌رۆکایه‌تی عه‌ره‌بستان شکستی هێنا چۆن ده‌بینن؟

ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ نوێیه‌، هاوپه‌یمانی سعوودییه‌کان له‌ ساڵانی ڕابردوو وه‌بیری ئێمه‌ دێنێته‌وه‌، هاوپه‌یمانی وه‌ک هێرش کردنه‌ سه‌ر یه‌مه‌ن یان هاوپه‌یمانییه‌کی ئیسلامی که‌ له‌ لایه‌ن ڕیازه‌وه‌ دروست بوو و چه‌ندین ڕاگه‌یه‌ندراویشی بڵاو کرده‌وه‌ که‌ شه‌ڕی له‌ دژی یه‌مه‌ن و ئێرانییه‌کان پاگه‌نده‌ ده‌کرد. ناتۆی عه‌ره‌بی له‌ ڕاستیدا هیچ شتێک ناگۆڕێت. پێشتریش زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ سووریا هاوپه‌یمانیان ساز کرد، هه‌روه‌ها ئێسته‌ش هاوپه‌یمانی سعوودییه‌، ئیمارات و ئه‌مریکا له‌ یه‌مه‌ن درێژه‌ی هه‌یه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی سه‌رف ده‌کرێت، ده‌ستکه‌وتێکی گرنگیان له‌ سووریا و یه‌مه‌ن نه‌بووه‌، که‌واته‌ ناتۆ عه‌ره‌بی که‌ وه‌ک هاوپه‌یمانییه‌کانی نوێ باسی ده‌کرێت وڵاتانی نوێی و توانی سه‌ربازی نوێی ناچێته‌ سه‌ر و له‌ ڕاستیدا هه‌مان بازه‌رگانی پێشووه‌ و هه‌مان وڵاتانی تێدایه‌ که‌ شه‌ڕی یه‌مه‌ن و سووریایان کرد، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م ناتۆ عه‌ره‌بییه‌ش ئه‌نجامی نابێت.

* لاتان وایه‌ بۆ ۳ حه‌فته‌ به‌ر له‌ ده‌ست پێ کردنی گه‌ماڕۆکانی سه‌ر ئێران ده‌یانه‌وێت ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ ڕابگه‌یه‌نن؟

ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ نوێیه‌ چه‌ند حه‌فته‌ به‌ر له‌ گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران به‌ ئه‌نقه‌سته‌ تاکوو ئه‌مریکا به‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی بڵێت ئامانجی ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئێرانه‌ و ده‌بێت ئه‌م وڵاتانه‌ بۆ پشتیوانی زیاتر له‌م هاوپه‌یمانییه‌ پاره‌ی زیاتر ڕه‌وانه‌ی واشنتۆن بکه‌ن، له‌ ڕاستیدا ئه‌مه‌ بنه‌مای سه‌ره‌کی دروست کردنی ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌، ترامپ پێشتریش به‌ ڕوونی ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداوی فارس سامانی زۆر باشیان هه‌یه‌ ده‌بێت تێچووی پشتیوانی ئه‌مریکا له‌ خۆیان ڕاده‌ست بکه‌ن. 

ئه‌وان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا پشتیوانیان لێ ده‌کات پاره‌ بده‌ن. ترامپ هه‌ر به‌م لۆژیکه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپاییه‌کان قسه‌ ده‌کات. هه‌ر بۆیه‌ له‌ نزیک گه‌ماڕۆکان ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت که‌ ئه‌مریکا بڵێت ئه‌وه‌ ئامانجی ئێمه‌ ئێرانه‌ و واشنتۆن ئه‌مریکا و وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ به‌رانبه‌ر ئێران له‌ خۆیان به‌رگری ده‌که‌ن. به‌ڵام ئه‌مه‌ دیسان ناکۆکیی زۆری تێدایه‌ چون ئێمه‌ بیستمان که‌ دۆناڵد ترامپ داوای دانوستانی له‌ به‌رپرسانی ئێرانی کردووه‌ و ئه‌م بابه‌ته‌ش وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداوی فارسی نیگه‌ران کردووه که‌ ته‌نیا له‌ هێرشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران بیر ده‌که‌نه‌وه‌.

* له‌ سێبه‌ری سیاسته‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا وه‌ک دیاره‌ ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ سه‌ربازییه‌ بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌ به‌ بیانووی مه‌ترسی ئێران، ئێوه‌ ڕاتان چییه‌؟

بێ گومان دروست بوونی ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ سه‌روه‌ت و سامانی زۆری بۆ دۆناڵد ترامپ تێدایه‌ و ئه‌و لای وایه‌ که‌ وڵاتانی که‌نداوی فارس ته‌نیا شوێنێکه‌ بۆ پاره‌ ده‌رهێنان و ئه‌م وڵاتانی هه‌رگیز سه‌ربه‌خۆ نین و هه‌روه‌ها که‌سایه‌تی و شوناسێکی ڕوونیان بۆ خۆیان نییه‌ که‌ بکرێت دانوستانیان له‌گه‌ڵ بکرێت. ترامپ هه‌میشه‌ وتوویه‌تی که‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی بێ ئه‌مریکا یه‌ک حه‌فته‌ش ناتوانن به‌ سه‌ر پێوه‌ بوه‌ستن. که‌واته‌ من جه‌خت ده‌که‌م که‌ ئامانج له‌ ناتۆی عه‌ره‌بی ڕاکێشانی سامانی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ ئه‌مریکایه‌ و به‌ مانایه‌کی دیکه‌ ئه‌م کاره‌ زیاتر له‌وه‌ی کارێکی سیاسی یان ستراتیژیک بێت، کارێکی تاڵانکارییه‌.

* ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ به‌ پێی هێزی ده‌ریایی و ئاسمانی دروست ده‌کرێت له‌ حاڵێکدا هێزی وشكانی گرنگه‌ بۆ سه‌رکه‌وتن، ئه‌م بابه‌ته‌ چۆن ده‌بینن؟

ئه‌زمونی ڕابردوو سه‌ڵماندوویه‌تی که‌ هه‌ر شه‌ڕێکی ئاسمانی ناتوانێت کۆتایی به‌ شه‌ڕ بێنێت یان سه‌رکه‌وتن ساز بکات، ئه‌زمونی شه‌ڕی ئیسڕائیل له‌ باشووری لوبنان ئه‌م بابه‌ته‌ پشت ڕاست ده‌کاته‌وه‌. هه‌روه‌ها ئه‌زموونی عه‌ره‌بستان له‌ یه‌مه‌نیش. عه‌ره‌بستان ۳ ساڵه‌ هه‌ر ڕۆژ ده‌یان هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن ده‌کات به‌ڵام نه‌یتوانیوه‌ یه‌ک کیلۆمه‌تریش پێشڕه‌وی بکات. که‌واته‌ ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ وه‌ک دژبه‌ری ئێران بۆ کاتی هێرش کردنه‌ سه‌ر ئێران هیچ هێزێکی وشکانی له‌ به‌رچاو نه‌گرتووه‌. له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ناتۆی عه‌ره‌بی له‌ دژی ئێران شه‌ڕ هه‌ڵبگرسێنێت، ئه‌وه‌ هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندام ده‌که‌ونه‌ ناو شه‌ڕه‌که‌ واتا عه‌ره‌بستان و ئیماراتیش ده‌کرێنه‌ ئامانجی مووشه‌که‌کانی ئێران. که‌واته‌ ئه‌م وڵاتانه‌ به‌ر له‌وه‌ی بکه‌ونه‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌بێت به‌ ده‌یان جار بیر له‌م بابه‌ته‌ بکه‌نه‌وه‌. ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌ دت که‌ شه‌ڕی وشکانی بابه‌ته‌کان ناگۆڕێت و ئه‌نجامی نابێت به‌ڵام هه‌ر شه‌ڕێک، هه‌موو ناوچه‌که‌ ده‌خاته‌ ناو ئاگر و وڵاتانی عه‌ره‌بیش له‌ که‌نداوی فارس ده‌بێت زیاترین باجه‌که‌ی بده‌ن و ئه‌مه‌ش بۆ ترامپ هیچی تێدا نییه‌.

News Code 20760

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =