حەزی ترامپ بۆ گفتوگۆ لە گەڵ حەسەن ڕۆحانی نابێ بە هەند وەربگیردرێت

ڕیچارد نفیو وتی: ترامپ لە سەر ئەو باوەڕەیە ئەگەر بتوانێت لە گەڵ حەسەن ڕۆحانی دیدار بکات، دەتوانێت هەموو کێشە و جیاوازییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران چارەسەر بکات.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەڵەتی-جەواد حەیران نیا: چەند ڕۆژ لەمەوێش دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا قسەی دەکرد لە وەڵام بە پرسیاری هەواڵنێرێک کە پرسی چلۆن دەتوانن ئاڵۆزییەکان لە گەڵ ئێران کەم بکەنەوە، وەڵامی دایەوە: نازانم ئایا ئەوان ئامادەن یان نا. ئێمە هیچ پێش مەرجێکمان نییە. بە پاگەندەی ترامپ ئەو کارە هەم بۆ ئێران باشە وهەم تەواوی جیهان.

سەرۆک کۆامری ئەمریکا لە ئەو کۆنفڕانسە ڕۆژنامەڤانییەدا وتی ئامادەیە لە هەر کاتێکدا و بێ هیچ پێش مەرجێک لە گەڵ هاوتا ئێرانییەکەی خۆی دیدار بکات.

دوابەدوای ئەو لێدوانە هۆگان گیدلی جێگری وتەبێژی کۆشکی سپی ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە لە لێدوانێکدا سەبارەت بە حەزی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ دانوستان لە گەڵ ئێران وتی: سیاسەتی دەوڵەتی ئەمریکا بەرانبەر ئێران نەگۆڕاوە و ترامپ ئەوەی کە لە ئێران دەوێت ڕاشکاوانە ڕایگەیاندووە.

سەبارەت بە ئەو قسە پێچوانانە لە لایەن کۆشکی سپیەوە هەواڵنێری مێهر لە گەڵ ڕیچارد نفیو ئەندامی پێشووی گرووپی دانوستانکاری ناڤۆکی ئەمریکا و کارناسی کاروباری گەمارۆکان و ئاسایشی نێودەوڵەتی و پەرە نەسەندی چەک و تەقەمەنی لە وەزارتەی دەرەوەی ئەمریکا و لێکۆڵەری زانکۆی کلۆمبیای ئەمریکا ئەنجامی داوە کە دەقی ئەو گفتوگۆوە لە خوارەوە هاتووە. لە نفیو وەکوو داڕێژەری سەرەکی گەمارۆکانی ئێران لە دەوڵەتی باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناو دەبرێت.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتوویە کە ئامادەیە بە بێ هیچ پێش مەرجێک لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئێران دانوستان بکات. بە ڕای ئێوە چ هۆکارێک لە پشت ئەو بڕیارەی ترامپەوە هەیە؟

من ئەو بڕیارە وەکوو بڕیاگرێکی بنەڕەتی نابینم بەڵکوو بە ڕای من ئەوە بەس هەڵوێستێکە لە لایەن ترامپەوە و وەزیری دەرەوەش هەفتەی ڕابردوو راشکاوانە لەۆنگرە رایگەیاند کە قسەکانی سەرۆک کۆمار وەکوو کەسی سەرەکی سیاسی دێتە ئەژمار. ڕاستی ئەوەیە کە نە تەنیا ئێوە بەڵکوو تەنانەت ئەمریکییەکانیش لەم بوارەوە تووشی سەرگردانی هاتوون.

بەڵام ئەوەی کە چ شتێک دەبێتە هۆی ئەوەی کە ترامپ ئاوەها هەڵویستێک بگرێت، بەڕای من ئەو ڕاشکاوانە هەوڵ دەدات تا نیشان بدات لە گەل بابەتگەلێک دژایەتی دەکات کە ئەو بەرپرسیان نییە وەکوو پرسی بەرجام و ئەمانش پیوەندی بە سەردەمی ئەوەوە نییە.

کەواتە بە ڕای ترامپ ئەگەر ئەو ئێستا ئامادەی دانوستان بێت، رێککەوتنی ئەو باشترین ڕێککەوتنە و هەر بڕیارێک کە ئەمڕۆ بیدات، باشترین بڕیارە.

لە ئاکامدا ترامپ لە سەر ئەو باوەڕەیە ئەگەر بتوانێت لە گەڵ حەسەن ڕۆحانی دیدار بکات، دەتوانیت هەمووی کێشە و دژایەتییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران چارەسەر بکات. ترامپ ئەو ڕوانگەیەی لە کاتی کێبڕکێی هەڵبژاردنیشدا چەندین جار راگەیاندبوو.

پاش قسەکانی ترامپ سەبارەت بە ئامادەیی بۆ گفتوگۆی بێ پێش مەرج لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی، مایک پەمپەئۆ وەزیری دەرەوە بە ئامادە بوون لە یەکێک لە بەرنامە تەلەفیزیۆنییەکانی ئێن بی سی بڕێک مەرجی بۆ ئەو دانوستانەی دیاری کرد. هۆکاری ئەو هەڵوێستە جیاوازە لە واشنتۆن چییە؟

بە گشتی لە سیستەمی سیاسەتی دەرەوەی دۆناڵد ترامپ درز و دژایەتی ڕوانگەی قووڵ لە نێوان بەشە جیاوازەکان سەبارەت بە هەموو پرسەکانی سیاسەتی دەرەوە هەیە و ئەمە دیارە کە پەمپەئۆ بە توندی هەوڵ دەدات تا سنوور و کۆنترۆڵی زۆر بخاتە لە سەر سیاسەتی دەرەوەی ئێران.

ئەگەر ترامپ بە ڕاستی پێبەندی قسە و لێدوانەکانی خۆی سەبارەت بە گفتوگۆ بێت، کەسانێک وەکوو جان بۆڵتۆن وەکوو راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و یا مایک پەمپەئۆ لە سەر ڕوانگە و قسەکانی ئەو لە بارەی دانوستانەوە دژن، ئایا ئەگەری چوون ەدەرەوە یا کردنە دەرەوەیان لە دەوڵەتی ترامپ هەیە؟

ئەگەری هەیە، بەڵام ئەوەمان لە بەرچاو بێت کە خودی ترامپیش ڕایگەیانددوە کە ئامادەی شەڕ دژی ئێرانە.

من پێم وایە ڕوانگەکانی ئەو سەبارەت بە زۆر شت کە لە روانگەی ئێمەوە ئەبێ ئەنجام بێت، زۆر زوو و چرکە بە چرکە دەگۆڕدرێت.

بە ڕای من ئەو بۆڵتۆن و یا پەمپەئۆ بە بۆنەی ئەو پرسەوە دەر ناکات، هەر چەد ئەگەری هەیە ئەو لە داهاتوودا پەمپەئۆ و یا بۆڵتۆن بە هۆی وەفاداری نەکردن و یا لێدوانی زۆر لە بەرچاو جیهانیانەوە دەر بکات.

وندی شێرمەن، قایم مەقامی وەیزری دەرەوەی ئەمریکا، لە توویتەکەی خۆیدا وتوویە کە ئێران ئەگەری هەیە بەس یەک پێش مەرجی هەبێت- ئەویش چوونە ڕیزی ترامپ بە کۆی ئەو وڵاتەنە کە بەرجامیان قبووڵە، ڕای ئێوەن لەم پارەوە چییە؟

دیارە کە من لە گەڵ وندی شێرمەنم کە پرسی بوونی ئەمریکا لە بەرجام لە بەرژەوەندی نەتەوەیی ئەمریکایە. من لە ئەو پرسەشدا لە گەڵ وندی شێرمەن هاو ڕام کە ئەو پرسە( گەرانەوە ئەمریکا بۆ بەرجام) یەکێک لە داخوازییە سەرەکییەکانی ئێران بۆ هەر دانوستانێکە ئەوەی کە لە داخوازییەکانی ئێران بۆ دانوستان دیومە لەم بارەوە گومانیم هەیە کە ئەوان بە پێی ڕەفتاری دژ و ناڕوون و پێش بینی نەکراوی ترامپ بیانەوێت لە گەڵ ترامپ دانوستان بکەن.

News Code 20759

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =