هیوای ترامپ بە باشتر بوونی پێوەندی ئەمریکا و ئێران

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە لێدوانێکدا هیوای خواست کە ڕەوتی کاروباری نێوان ئەو وڵاتە و ئێران باش بچێتە پێشەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سی بی ئێس نیواز، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە لێدوانێکی نوێدا هیوای خواست کە ڕەوتی کاروباری پەیوەندی نێوان ئێران و ئەمریکا باشتر بێت.

ئەمە بۆ سێهەم جارە لە یەک هەفتەی ڕابردوودا کە ترامپ سەبارەت بە پێوەندییەکانی لە گەڵ ئێران قسە دەکات.

ترامپ کە بۆ پاڵپشتی لە بەربژێری پارتی کۆماری خواز لە هەڵبژاردنی سێنا سەردانی ویلایەتی پێنسیلڤانیای کردبوو لە لێدوانەکەی خۆیدا لە رێککەوتنی ناڤۆکی ئران و شەش هیزی جیهانی ڕەخنەی گرت و وتی: من ئەمریکام لە رێککەوتنێکی تۆقێنەر، زۆر بڕ تێچوو لە گەڵ ئێران کە هیچ کارامەییێکی نەبوو، هێنایە دەرەوە. هیوادارم هەموو شتێک لە نێوان ئێمە و ئێران باش بچێتە پێشەوە.

دۆناڵد ترامپ ڕۆژی سێشەممەش وتبووی: هەست دەکەم کە ئەوان بەم زووانە لە گەل ئێمە دانوستان دەکەن. ڕەنگە ئەو کارە ئەنجام نەدەن، ئەویش هەر کێشە نییە.

News Code 20756

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =