کەوتنە خوارەوە کۆپتەرێک لە ڕووسیا ١٨ کوژراوی لێکەوتەوە

کەوتنە خوارەوەی کۆپتەرێک لە کراسنۆیارسکی ڕووسیا بووە هۆی کوژرانی ١٨ کەس.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕاشاتودەی، کۆپتەرێکی Mi ٨ ی ڕووسی لە کراسنۆیارسکی سیبری ڕووسیا بەر بووەوە کە بە هۆیەوە فڕۆکەوانەکان و موسافرەکانی ئەو کۆپتەرە کە زیتار لە ١٨ کەس بوون کوژران.

موسافرەکانی ئەو کۆپتەرە کرێکارانی کۆمپانیایەکی نەوتی بوون و کۆپتەرەکە هی هێڵی ئاسمانی Utair بوو.

ئەو کۆپتەرە چەند چرکە پاش بەرز بوونەوە لە سەر زەوی تووشی ڕووداوەکە هات و لە ئاکامدا ئاگری تێبەر بوو و کەوتە خوارەوە.

News Code 20755

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =