جه‌ختی حه‌کیم و جه‌بوری له‌ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێ

سه‌لیم جه‌بوری، سه‌رۆکی پارلمانی عێراق به‌ ئاماده‌ بوون له‌ نووسینگه‌ی حیکمه‌تی نیشتمانی له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌کیم، سه‌رۆکی ئه‌م گرووپه‌ دیدار و گفتوگۆی کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ نووسینگه‌ی حیکمه‌تی نیشتمانی، سه‌لیم جه‌بووری، سه‌رۆکی پارلمانی عێراق به‌ ئاماده‌ بوون له‌ نووسینگه‌ی به‌ره‌ی حیکمه‌تی نیشتمانی له‌گه‌ڵ سه‌ید عه‌مار حه‌کیم، سه‌رۆکی ئه‌م گرووپه‌ دیدار و گفتوگۆی کرد.

گۆڕانکارییه‌ سیاسییه‌کان له‌ عێراق چالاکییه‌کان بۆ پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینه‌ و هه‌روه‌ها داواکاری خۆپیشانده‌ران گرنگ ترین ته‌وه‌ره‌کان بوون که‌ له‌م دیداره‌ گفتوگۆیان له‌ سه‌ر کرا.

سه‌ید عه‌مار حه‌کیم له‌م دیداره‌ جه‌ختی کرد که‌ ده‌بێت گوێ له‌ داواکارییه‌کانی مه‌رجه‌عیه‌تی دینی بگیردرێت و زیادی کرد: گرووپه‌ سیاسییه‌کان بۆ سه‌ڵماندنی جدی بوونیان له‌م دواین ده‌رفه‌ته‌ سوود ببه‌ن تاکوو بتوانن به‌ پێکهێنانی هاوپه‌یمانییه‌کانی زۆرینه‌، پارلمان و ده‌وڵه‌تێکی کارامه‌ ساز بکه‌ن که‌ بتوانێت خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌کییه‌کان پێشکه‌ش به‌ شارۆمه‌ندانی عێراقی بکات.

سه‌رۆکی حیکمه‌تی نیشتمانی عێراق و سه‌رۆکی پارلمانی ئه‌م وڵاته‌ له‌م دیداره‌ جه‌ختیان کرد که‌ ده‌بێت هه‌رچی زووتره‌ داواکاری خۆپیشانده‌ره‌کان جێبه‌جێ بکرێت و ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان ڕابگه‌یه‌ندرێت تاکوو پارلمانی داهاتوو بتوانێت یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌ پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق ئه‌نجام بدات.۶

۷

News Code 20752

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =