پشتیوانی ئه‌مریکا له‌ خۆپیشاندانه‌ گوماناوییه‌کانی ئێران

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی په‌یامێک له‌ خۆپیشاندانه‌ گوماناوییه‌کانی ئێران پشتیوانی کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، تویتری فارسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی په‌یامێک له‌ خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران پشتیوانی کرد و نووسی: له‌ حاڵێکدا که‌ دواجار خه‌ڵکی ئێرانن که‌ بڕیار ده‌ده‌ن که‌ چ ڕێگایه‌ک بگرنه‌ به‌ر، به‌ڵام ئه‌مریکا له‌ ده‌نگی خه‌ڵکی ئێران که‌ بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر پشت گوێ خراوه‌، پشتیوانی ده‌کات.

ئه‌م وه‌زاره‌ت خانه‌یه‌ له‌ په‌یامێکی دیکه‌ نووسی: ئێمه‌ خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ له‌ ئه‌سفه‌هان، که‌ره‌ج، شیراز، تاران و شاره‌کانی دیکه‌ له‌ نزیکه‌وه‌ چاودێڕی ده‌که‌ین.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌ ئامانجی ده‌نه‌دانی خه‌ڵکی ئێران له‌ دژی حکومه‌ت، تویترێکی فارسی ڕێخستووه‌ و هه‌وڵ ده‌دات به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی پۆستی گوماناوی به‌رپرسانی ئێران له‌ به‌رچاوی خه‌ڵک بخات.

دروست کردنی ناکۆکی له‌ نێوان خه‌ڵک و به‌رپرسانی ئێران یه‌کێک له‌ گرنگ ترین کاره‌کانی ئه‌مریکایە که‌ له‌ناو به‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌مریکا بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵات له‌ ئێران، ئاماژه‌ی پێ کراوه‌.

News Code 20751

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =