عه‌ربستان یه‌که‌مین کڵێسه‌ ده‌کاته‌وه‌

یه‌کێک له‌ ڕاوێژکارانی دیوانی شانشینی عه‌ره‌بستان ڕایگه‌یاند که‌ بڕیار وایه‌ له‌ شارۆچکه‌ی پیشه‌یی نیۆم یه‌که‌مین کڵێسه‌ بۆ مه‌سیحییه‌کان له‌م وڵاته‌ بکرێته‌وه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئێکۆنۆمیست، یه‌کێک له‌ ڕاوێژکارانی دیوانی شانشینی عه‌ره‌بستان ڕایگه‌یاند که‌ بڕیار وایه‌ له‌ شارۆچکه‌ی پیشه‌یی نیۆم یه‌که‌مین کڵێسه‌ بۆ مه‌سیحییه‌کان له‌م وڵاته‌ بکرێته‌وه‌.

ئه‌م ڕاوێژکاره‌ که‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بێت، ڕایگه‌یاند شاری نیۆم یه‌کێکه‌ له‌و شوێنانه‌ی که‌ به‌ ئه‌گه‌ری زۆر کڵێساه‌ی تێدا دروست ده‌کرێت.

به‌ پێی لێدوانی ئه‌م ڕاوێژکاره‌، دروست کردنی کڵێسه‌ له‌ هه‌ر وڵاتێک ڕه‌نگه‌ ئه‌نجام بێت به‌ڵام له‌ عه‌ره‌بستان بوونی دوو دین پێکه‌وه‌ ناکرێت هه‌ر بۆیه‌ به‌م پێیه‌ی که‌ شاری نیۆم له‌ باکووری عه‌ره‌بستانه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ی دوورگه‌ی عه‌ره‌بستانه‌، کێشه‌یه‌ک دروست ناکات.

گه‌ڵاڵه‌ی دروست کردنی کڵێسه‌ له‌ عه‌ره‌بستان وه‌ک کاره‌کانی دیکه‌ی محه‌مه‌د بن سه‌لمان، جێگری مه‌له‌ک سه‌لمان له‌ درێژه‌ی ئه‌م پاگه‌نده‌یه‌ که‌ سعوودییه‌ وڵاتێکی ئازاده‌ و چاکسازی تێدا ده‌کرێت.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ چاکسازی له‌ سعوودییه‌ ڕوونه‌ که‌ کارێکی ساخته‌ییه‌ و ناکۆکی زۆری له‌گه‌ڵه‌. وه‌ک نموونه‌ ڕیاز له‌ حاڵێکدا قه‌ده‌غه‌ی شۆفیڕی کردنی ژنانی هه‌ڵگرتووه‌ که‌ سعودییه‌ به‌ ده‌یان ژنی و چالاکی مه‌ده‌نی به‌ هۆی ناڕازی بوون له‌م یاسایه‌ زیندانی کردووه‌.

News Code 20750

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =