مه‌رجه‌کانی لیبرمه‌ن بۆ ڕاگرتنی هێرشه‌کان بۆ سه‌ر سووریا

وه‌زیری شه‌ڕی ئیسڕائیل ڕه‌زایه‌تی خۆیی له‌ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی خۆڕاگری له‌ نزیک به‌رزاییه‌کانی گوڵان ڕاگه‌یاند و چه‌ندین مه‌رجی بۆ ڕاگرتنی هێرشه‌کان بۆ سه‌ر سووریا خسته‌ ڕوو.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ هائارتز، ئاویگدۆر لیبه‌رمه‌ن وتی: ئه‌گه‌ر ده‌میشق ڕیککه‌وتنی ۱۹۷۴ی زاینی پێشێل نه‌کات و ڕێگه‌ نه‌دات سووریا ببێته‌ به‌ره‌ی دژه‌ ئیسڕائیل و تراتێنی حزبوڵا، وڵاته‌که‌ی کاری به‌ سووریاوه‌ نییه‌.

به‌ وته‌ی وه‌زیری شه‌ڕی زایۆنییه‌کان ئه‌گه‌ر سووریا ئه‌و ۳ مه‌رجه‌ جێبه‌جێ نه‌کات ئه‌وه‌ ئیسڕائیل به‌ پێی پێوه‌ره‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی خۆی ڕووبه‌ڕووی سووریا ده‌بێته‌وه‌.

لیبه‌رمه‌ن هه‌روه‌ها پێشوازی کرد له‌وه‌ی سوپای سووریا کۆنترۆڵی ناوچه‌کانی نزیک به‌رزاییه‌کانی گوڵانی کردووه‌ و دیسان ئارام بووه‌ته‌وه‌ و وتی: له‌ لای ئیسڕائیل دۆخی سووریا بۆ حاڵه‌تی ڕابردوو گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا: به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای سووریا بۆ به‌رزاییه‌کانی گوڵان، ئسیڕائیل له‌گه‌ڵ ئه‌رده‌سێکی ڕوون و به‌رپرس و حکومه‌تێکی ناوه‌ندی له‌ سنووره‌کانی خۆی ئیش ده‌کات.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ میانه‌ی چه‌ند ڕۆژی پێشوو سوپای سووریا پێشڕه‌وی به‌رچاوی له‌ باشووری سووریا بووه‌ و هه‌موو ناوچه‌کانی نزیک سنووری فه‌له‌ستینی جارێکی دیکه‌ کۆنترۆڵ کرده‌وه‌.

سووریا سوپای ئیسڕائیل تۆمه‌تبار ده‌کات که‌ یارمه‌تی تیرۆریسته‌کانی داوه‌، به‌ڵام زایۆنییه‌کان ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ یارمه‌تی ده‌رمانی و خواردنی گرووپه‌کانی سه‌ر سنووره‌کانیان داوه‌ تاکوو به‌ره‌و خاکی ئاوان پێشڕه‌وی نه‌که‌ن.

سووریا له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ که‌ زۆربه‌ی هێرشه‌کانی ئه‌م ساڵانه‌ی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر خاکی سووریا به‌ مه‌به‌ستی یارمه‌تی گه‌یاندن به‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان بووه‌.

News Code 20749

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =