دەتوانین بەرجام بپارێزین و درێژە بە بازەرگانی لەگەڵ ئێران بدەین

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا ئەمڕۆ لە میانەی قسەکانی وتی: یەکێتی ئەورووپا لە ڕێگەی هاوپەیمانەکانی بۆ مانەوە و جێبەجێ کردنی بەرجام هەوڵ دەدات.

بە ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی یەکێتی ئەورووپا، فدریکاموگرینی، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە میانەی قسەکانی خۆی لە زانکۆی نانیانگی سەنگاپوور وتی: ئێمە ئێستە هەموو توانی خۆمان وەگڕ خستووە و لەگەڵ هەموو هاوپەیمانەکانی خۆمان هەوڵ دەدەین بەرجام بمێنێتەوە و جێبەجێ بکرێت.

موگرینی لە درێژەدا وتی: ئێمە بەردەوام دەبین لەگەڵ هاوپەیمانە نێونەتەوەییەکانی خۆمان لە سەرتانسه‌ری جیهان تاکوو بازەرگانی یاسایی لەگەڵ ئێران بکەین. ئێمە ئه‌م کارە دەکەین چون بەرجام بۆ ئەمنیەتی جیهان و ئەورووپا گرنگە.

ئەو جەختی کرد کە ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکان دوای واژۆ بوون دەبێت لە لایەن هەموو جیهانەوە ڕێزی لێ بگیردرێت.

News Code 20748

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =