گەماڕۆکان نەگاتە ئەنجام ئەمریکا یەکسەر ئابڕووی دەچێ

سەرۆکی مه‌کۆی دیاری کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران وتی: ئەگەر گەماڕۆکانی ترامپ بە ئەنجام نەگات، ئەو نەختە ئابڕووەی ئەمریکا دەچێ.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، موحسن ڕەزایی، سەرۆکی مه‌کۆی دیاری کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران بە بڵاو کردنەوەی یادداشتێک ڕەخنەی لە جۆری سیاسەت کردنی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا گرت.

ڕەزایی لەم بابەتەدا ئاماژەی داوە: لە کۆنەوە وتوویانە بە یەک دەست ناکرێت چەند شووتی بەرز بکەیتەوە، بەڕێز ترامپ تەنیا خۆی لەگەڵ هەموو جیهان تێکەوتووە، یان گومرۆکاتی لە وڵاتانی وەک چین و ئەورووپا بەرز کرووەتەوە، یان ئەوەی وڵاتانی وەک ئێران و ڕووسیا و تورکیای گەماڕۆ داوە.

ئەو جەختی کرد: هەڵسوکەوتی ئەو جۆرێکە تەقە لە هەموو جیهان دەکات و دۆست و دوژمن پێکەوە دەکاتە ئامانج. کۆتایی ئەم چیرۆکە زۆر گرنگە.

ڕەزایی لە کۆتایدا نووسی: ئەگەر گەماڕۆکان و باجە گومرۆکاتییەکانی ترامپ بە ئەنجام نەگات، نەک ئابڕووی کەمی ئەمریکا یەکسەر بەبا دەدرێت کە کینە و نەفرەتێکی گەوەرە لە ئەمریکا دروست دەبێت کە دەتوانێت ئەمریکا چەند هەنگاو بەرەو دوا ببات.

News Code 20747

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =